وردەکاریی گیانلەدەستدانی هونەرمەندە میلـلییەکەی هەولێر

31-07-2023
بەختیار قادر
بەختیار قادر
محەممەد بامەندی و گۆڕەکەی
محەممەد بامەندی و گۆڕەکەی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

درەنگی شەوی رابردوو هونەرمەندێکی میلـلیی شاری هەولێر گیانی لەدەستدا. دوای رووداوەکە، هەواڵی جیاواز لەبارەی شێوازی مردنەکەی بڵاوکرایەوە، بەڵام بەگوێرەی پزیشکی دادی هەولێر، ئەو هونەرمەندە میلـلییە بە جەڵتە کۆچی دوایی کردووە. برایەکی دەڵێت، دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە، بەڵام گولـلەی بەرنەکەوتووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.
 
دارا حەسەن، کەسوکاری محەممەد بامەندی بە رووداوی راگەیاند، منداڵەکانی لەگەڵ منداڵی دراوسێکان شەڕیان کردووە، بەهۆیەوە محەممەد بامەندی خەفەتی خواردووە و گیانی لەدەستداوە.
 
دانا سویدی، هاوڕێی محەممەد بامەندی گوتی، "بە جەڵتەش نەمردبا گولـلەکانی پێدەکەوتن، ئاخر چۆن دەبێت هونەرمەندێک لە ماڵەکەی خۆیدا 30 گولـلەی پێوە بنرێت؟ ئەی نەیان گوت چەک قەدەخەکرا! ئەی بۆ نەکراوە و ئەو کەسە چەکی لەکوێ بوو؟"
 
محەممەد بامەندی، هونەرمەندی میلـلی زیاتر وەکو بەندبێژ و قسەخۆش دەناسرا. مردن مەودای نەدا، ئەگەرنا شەوی رابردوو بڕیار بووە کۆڕێکی بەندبێژی هەبێت.
 
سەردار کەرکووکی، هونەرمەندی میلـلی دەڵێت، "کاتژمێر دوو بوو پەیوەندیم پێوەکرد، گوتم ئەمشەو گەعدەمان هەیە، گوتی بڕێک دوا دەکەوم و دواتر دێم. چوونەتە سەر ماڵی و داویانەتە بەر گولـلە و ئەویش ترساوە، لەهۆشخۆی چووە تاوەکو جەڵتە لێی دا و مرد."
 
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی محەممەد بامەندی، خەڵکێکی زۆر لە کەسوکار و هاوڕێیانی لە بەردەم ماڵەکەی و دواتر پزیشکی دادی هەولێر کۆبوونەوە. دواتر تەرمەکەی لە گۆڕستانی سەرکارێزان بەخاک سپێردرا. محەممەد بامەندی سێ منداڵی لەدوای خۆیدا بەجێهێشت.
 
رووداو زانیویەتی ئەو ماڵەی لەگەڵ کوڕەکانی محەممەد بامەندی بەشەڕچوون، خزم و دراسێی خۆیان بوون. سەلیم حوسێن، برای محەممەد بامەندی گوتی، "لەسەر شەڕە منداڵ بووە، پێیان گوتراوە وەرە کوڕەکەت بەشەڕ هاتووە، لە کاتی هاتنەدەرەوەی دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و پێی نەکەوتوون، بەڵام دواتر براکەم جەڵتە لێیداوە و گیانی لەدەستداوە."
 
دوای رووداوەکە، پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو کەسی دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەبهیشێک باچان و ئایشواریا رای

ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان جیابوونەتەوە؟

بەم دواییە چەند جارێک لە بەشێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، باس لە جیابوونەوەی هەردوو ئەستێرەی سینەمای بۆلیوود، ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان دەکرێت، ئەوان بە فەرمی باسی جیابوونەوەی خۆیان نەکردووە، ئەی چی وایکردووە باس لە جیابوونەوەیان بکرێت؟