گاڤ و هەنگەوان كەوتنە سەر شاشەی سینەماكانی ئەڵمانیا

31-01-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن سینەماكانی ئەڵمانیا گاڤ و هەنگەوان
A+ A-
رووداو - دوسلدۆرف

هەفتەی رابردوو فیلمی دەرهێنەرێكی كورد شاشەی سینەماكانی شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیای داگیر كرد. هەروەها رۆژی یەكشەممە فیلمێكی مانۆ خەلیل هەر لە ئەڵمانیا نمایش كرا.

فیلمی گاڤ كە ماوەكەی 89 خولەكە و لە دەرهێنانی دەرهێنەری كورد چەپۆ گەوەزە، دووشەممەی رابردوو لە ئەڵمانیا نمایش كرا.

فیلمەكە باسی ژیانی پڕ لە نەهامەتی خێزانێكی پەنابەری كورد دەكات لە ئەڵمانیا. هەروەها رۆژی دووشەممەش 27/1/2014 فیلمەكە جارێكی دیكە لە سینەماكانی فرایبۆرگ نمایش كرایەوە.

هەروەها رۆژی 26/1/2014 فیلمی هەنگەوان كە لە دەرهێنانی مانۆ خەلیلە لە شاری كوێلن نمایش كرا، دوای نیشاندانی فیلمەكە، پانێلێك بۆ دەرهێنەر لەبارەی فیلمەكەی رێكخرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە