دۆلارەکەی ئاندی وارهۆڵ بۆ فرۆشتنە

30-06-2015
پەسار فایەق
نیشانەکردن ئاندی وارهۆڵ
A+ A-
رووداو- گاردیان

بەرهەمێکی هونەریی ئاندی وارهۆڵ، کە وێنەی دراوی دۆلاری ئەمەریکییە لە جۆری یەک دۆلاری و بە دۆلارەکەی وارهۆڵ ناسراوە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بۆ فرۆشتن دەخرێتەڕوو.

نرخی ئەم بەرهەمە دیاریکراوە و هەوادارانی کارە هونەرییەکانی وارهۆڵ، دەتوانن ئەم دۆلارە بە بەهای 26 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بکڕن.

زیادکردنەکە لەلایەن خانەی سوزبی، لە 1 تەمموزی2015 لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، تێیدا جگە لە بەرهەمەکەی وارهۆل، چەند کارێکی دیکەی هونەری هاوچەرخ بۆ فرۆشتن دەخرێنەڕوو.

هەر لەم زیادکردنە ئاشکرایەدا، تابلۆیەکی شێوەکاری فرانسێس بیکۆن، بەناوی "پاپا" دەخرێتەڕوو، هەروەها بەرهەمی چەند شێوەکارێکی بەریتانی دەخرێنەڕوو، کە ‌هێشتا لە ژیاندا ماون، ئەوانیش بریتین لە پیتەر دۆيگ، دێڤيد هۆكنی، بۆلا ريگو و هاوەرد هۆجكين.

لەلایەکی دیکەوە خانەی کریستی، سبەی سێشەممە 30 حوزەیران لە زیادکردنێکی ئاشکرادا ژمارەیەک بەرهەمی هونەری بۆ فرۆشتن دەخاتەڕوو، لەوانە تابلۆیەکی شێوەکار تریس ئۆفیلییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە