دوێنێ ئێوارە لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر هونەرمەند ئیبراهیم تاتلیسەس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نوێترین پرۆژەكانی خۆی خستەڕوو.
وەك تاتڵیسەس لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ئاماژەی بۆ كرد یەكێك لە پڕۆژەكانی بریتییە لە دروستكردنی ئاپاڕتمانێكی نیشتەجێبوون لە سەر رووبەری 81 هەزار دۆنم لە زاخۆ.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا بۆ یەكەمجار ئیبراهیم تاتڵیسەس ئاشكرای كرد كە بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بە پڕۆژەی دەشتی بەهەشتەوە نەماوە، كە بە هاوبەشی لەگەڵ گروپی كۆمپانیاكانی عادل موتەحیدە بەشداری كردبوو.
تاتلیسەس روونی كردەوە، ماوەی دوو ساڵە لە پڕۆژەی دەشتی بەهەشت چووەتە دەرەوە و ئێستا پرۆژەی خۆی هەیە و ئەوانیش پرۆژەی خۆیانیان هەیە.
لەبارەی هۆكاری چوونەدەرەوەشی لە پڕۆژەكە تاتلیسەس گوتی:" هەموو خەڵكی كوردستان و عێراق دەزانێت من بۆچی لەو پرۆژەیە دووركەوتمەوە، بۆیە پێویست ناكات لێرە باسی بكەم".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ