هەڵکەوت زاهیر، ئاوازدانەری کورد ئێستا خەریکی بەرهەمهێنانی بەرهەمێکی نوێی نیشتمانییە بۆ شاری عامودێ-ی رۆژئاوای کوردستان، گۆرانییەکەش لە لایەن هونەرمەندی رۆژئاوا شادی خالیدی دەگوترێت.
هەڵکەوت زاهیر، بە تۆڕی میدیایی (رووداو)-ی راگەیاند، "لە کارێکی نیشتمانی نوێمدا، بەرهەمێک بۆ شاری عامودێ-ی رۆژئاوای کوردستان بەرهەمدەهێنم، گۆرانییەکە لە لایەن هونەرمەندی رۆژئاوا شادی خالیدی دەگوترێت، ئاوازی خۆمەو تێکستی ڤیندار عومەر عەلی-یە".
عامودێ، بە شاری رۆشنبیری و نووسەرانی رۆژئاوای کوردستان ناسراوە، یەکەم شارە لە ساڵی 2004 لە دوای راپەڕینی رۆژئاوای کوردستان پەیکەری حافز ئەسەد-ی سەرۆکی پێشووی سووریا-ی تێدا هێندرایە خوارەوە، هاوکات بە شاری سوتانی سینەما ناسراوە، چونکە لە ساڵی شەستەکان، بەهۆی سووتانی سینەما لەو شارە، زیاتر لە 280 منداڵی کورد بوونە قوربانی و سوتان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ