شێروانی عەشقی سێبەرێك دەبێت

28-05-2014
ئەڤین سەڵاح
نیشانەکردن محەممەد شێروانی
A+ A-

رووداو - هەولێر         
                             
ئەكتەری گەنج محەممەد شێروانی بەشداری سێ كورتە فیلم دەكات و لە هەرسێ فیلمەكەدا رۆڵی سەرەكی دەبینێت.

شێروانی بە (رووداو)ی راگەیاند "بەشداریم لە سێ فیلمدا كرد بە ناوی (ئەو كێیە؟)، (سپی) و (ژیانێكی نوێ) كە لەماوەیەكی نزیكدا پیشان دەدرێن".

فیلمی ئەو كێیە؟ لە دەرهێنانی هاوكار فەرهادە كە باس لە قوتابییەك دەكات عاشقی سێبەرێك دەبێت لە پەنجەرەوە، بەڵام دواتر سێبەرەكە پەیكەرێك دەردەچێت.

فیلمی سپی كە لە دەرهێنانی دانا محەممەدە، باسی گەنجێكی سواڵكەر دەكات. هەروەها فیلمی ژیانێكی نوێ لە دەرهێنانی سەروەت عەلییە و باس لە زیادەڕۆیی خوێندن دەكات لە نێوان ژن و مێردێكدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە