هەولێر بۆ ڤیدیۆ کلیپ دەگەڕێتەوە کوردستان

28-03-2016
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن میوزیک
A+ A-

 رووداو- هەولێر

هەولێر، کچە هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان، بۆ وێنەگرتنی نوێترین ڤیدیۆ کلیپ دەگەڕێتەوە کوردستان، هەروەها لە ئەوروپا چەندین کۆنسێرتی گۆرانی ومیوزیکی کوردی ساز کرد.



هەولێر لەمبارییەوە بە رووداوی راگەیاندن" بەبۆنەی مانگی ئادارو جەژنی نەورۆز لە ئەڵمانیاو فەرەنسا کۆنسێرتمان لەگەڵ شڤان پەروەری هونەرمەند پێشکەشکرد، کە بووە جێگای خۆشحاڵی ئامادەبووان".



هەولێر ئێستا ئامادەکاری دەکات بۆ وێنەگرتنی نوێترین ڤیدیۆکلیپی، هەولێر زانیاری زیاتر بۆ رووداو ئاشکرا دەکات و دەڵێت" هەموو ئامادەکارییەکان تەواوبوونە بۆ ئەوەی دەست بەوێنەگرتنی ڤیدیۆ کلیپە نوێیەکەم بکەم، بەڵام حەزم کرد لە سرووشتی جوانی کوردستان کلیپەکە وێنەبگرم، بۆیە لە زووترین کاتدا دەگەڕێمەوە کوردستان و لە هەولێر دەست بەوێنەگرتن دەکەین".



هەولێر، گۆرانیبێژی رۆژئاوای کوردستان ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژیت و چەند ڤیدیۆکلیپێکی بڵاوکردووەتەوە، بەنیازە لە چەند رۆژی داهاتوودا بگەڕێتەوە باشووری کوردستان.





کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە