کچێکی ئەفریقای باشوور بووە شاجوانی گەردوون

27-11-2017
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
سارا عیدان شاجوانی عێراقیش بەشداربوو
سارا عیدان شاجوانی عێراقیش بەشداربوو
نیشانەکردن شاجوان
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە ئەمریکا رێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی گەردوون بەڕێوەچوو، کچێکی تەمەن 22 ساڵانی خەڵکی باشووری ئەفریقا بەناوی "دێمی لەیگ" نازناوەکەی بەدەستهێنا. شاجوانی عێراقیش بەشداری مەراسیمەکە بوو.

لە لاس ڤێگاس 66ـەمین رێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی گەردوون بەڕێوەچوو، مەراسیمێک ژمارەی پێوانەیی شکاند و بۆ یەکەمجار 92 کێبڕکێکار تێیدا بەشداربوون.

لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا گۆرانییەکەی لیوس فۆنسی "دیسپاسیتۆ" نمایشکرا، کە نزیکەی چوار ملیار و نیو تەماشەکەری لە یوتیوب بۆخۆی راکێشاوە.

بۆ یەکەمجاریش شاجوانی سێ وڵاتی جیهان لە رێرەسمەکەدا بەشدار بوون. شاجوانی عێراقیش بەشداربوو لە مەراسیمەکە و چیرۆکی ئەو مەترسیانەی گێڕایەوە کە ژیانیان خستووەتە مەترسی.

سارا عیدان، شاجوانی عێراق دەڵێت "لەبەرئەوەی بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کارم دەکرد لەلایەن گرووپە چەکدارییەکانەوە داواکراوبووم. زانیم کە دۆخی دەرەوە باش نییە و متمانەم بە خەڵکی دەوروبەرم نەبوو. هەمیشە ئەوە لە خەیاڵم بوو خەڵک دەمدۆزنەوە و دواتر دەمکوژن. دەزانم زۆر خەڵک لە دژی شاجوانن و وادەزانن دژی ئیسلامە. پێیانوابوو ئێستا کاتێکی گونجاو نییە شاجوان لە عێراق هەڵبژێردرێت. من موسڵمانم، بەڵام دەمەوێت نوێنەرایەتی کریستیان، جوو، کورد و هەموو کەسێک لە عێراق بکەم".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە