رووداو- هەولێر
بەسەرپەرشتی هونەرمەندی ناوداری کورد هەژار زەهاوی، گرووپی میوزیکی نیشتمان کۆنسێرتێکی گەورەیان لە فێستیڤاڵی تایبەت بە جەژنی میوزیک لە وڵاتی فەرەنسا ئەنجامدا.
لەمبارییەوە هونەرمەند هەژار زەهاوی بەرووداوی راگەیاند" گرووپی میوزیکی نیشتمان بەبۆنەی جەژنی میوزیک، لە رۆژی 21ی ئەم مانگە، لە فەرەنسا کۆنسێرتێکی میوزیکی ئەنجامدا، کە تێیدا هونەرمەندی ناوداری کورد ئەیوب عەلی چەند گۆرانییەکی کوردی پێشکەشکرد".
هەژار زەهاوی لەبارەی جەژنی میوزیک لە فەڕەنسا گوتی" لە شارو شارۆچکەکانی فەڕەنسا، ساڵانە بەبۆنەی جەژنی میوزیک لە رۆژی 21ی مانگی شەش چەندین فێستیڤاڵ و کۆنسێرتی میوزیکی ئەنجامدەدرێن، تێیدا بەشێکی زۆر لە گرووپە میوزیکەکان بانگهێشت دەکرێن و میوزیک و گۆرانی پێشكەش دەکەن، ئەمساڵ ئێمە وەکو تاکە گرووپی میوزیکی کوردی بەشداریمان لەم جەژنەدا کردوو، چەندین گۆرانی و میوزیکی رەسەنی کوردیمان پێشکەشکرد".
گرووپی میوزیکی نیشتمان خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە، تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی هەردوو ئەلبوومەکەی کردووە، دوایین ئەلبوومیان بەناوی کۆبانێ بووە، کە لەو ئەلبوومەدا بە چوار زاراوەی کوردی " سۆرانی، هەورامی ، کورمانجی و کەلهوڕی" گۆرانی دەڵێین و چەندین ئامێری نوێیان تێدا بەکارهێناوە.
گرووپی میوزیکی نیشتمان چەندین گۆرانی و میوزیکی رەسەنی کوردییان لە فەرەنسا پێشکەشکردگرووپی میوزیکی نیشتمان چەندین گۆرانی و میوزیکی رەسەنی کوردییان لە فەرەنسا پێشکەشکرد
Posted by Rudaw Arts رووداوی هونەری on Monday, June 25, 2018
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ