بەڤیدیۆ.. دەشنێ موراد باسی مردنی خۆی دەکات

24-11-2016
دەرباز یونس
دەشنێ موراد
دەشنێ موراد
نیشانەکردن هونەری رووداو_ڤۆیس
A+ A-

رووداو – هەولێر

خانمە هونەرمەند و چالاکوان دەشنێ موڕاد رایدەگەیەنێت، کە لە پڕۆژە خێرخوازییەکانی بەردەوام دەبێت، هاوکات باس لەوە دەکات کە ئێستا خەریکی بڵاوکردنەوەی کتێبێکە لە بارەی نهێنییەکانی ژیانی خۆی و لە دوای مردنی بڵاودەکرێتەوە.

دەشنێ موڕاد، لە کاتی بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی #رووداو_ڤۆیس لە رادیۆی رووداو رایگەیاند، کە تەواوی نهێنییەکانی ژیانی لە کتێبێک دەنووسێتەوە کاتێک مرد بڵاویدەکاتەوە".

هەر لە بەرنامەکەدا، دەشنێ موراد گوتی، کە حەز دەکات پڕۆگرامێکی تەلەڤزیۆنی لە تۆڕی میدیایی رووداو لە بارەی پاراستنی ژینگە پێشکەش بکات باسی لەوەشکرد کە لە پڕۆژە خێرخوازییەکانی بۆ پاراستنی ژینگە بەردەوام دەبێت.

هەر لە رووداو ڤۆیس-دا کە بەرنامەیەکی هەفتانەی تۆڕی میدیایی رووداو-ەو دەرباز یونس پڕۆدیوسەر و پێشکەشکاری بەرنامەکەیە، دەشنێ موڕاد رایگەیاند، کە ئێستا شووکردن و چوونە ژیانی هاوژینییەوە بۆ ئەو هیچ گرنگییەکی نەماوە.

نوێترین گۆرانی دەشنێ موراد دوای 3 ساڵ

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە