لەیلا فەریقی دوو گۆرانی كلیپ دەكات

24-04-2017
دەرباز یونس
نیشانەکردن لەیلا فەریقی
A+ A-

رووداو- هەولێر

خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی كورد لەیلا فەریقی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی داهاتوودا دوو كلیپی دیكەی گۆرانی بڵاودەكاتەوە، هەردوو كلیپەكەش لە لوبنان وێنە دەگرێت.

لەیلا فەریقی بە (رووداو)ی گوت "گۆرانییەكی نیشتمانی بۆ كوردستان بەم نزیكانە كلیپ دەكەم، دواتریش یەكەم گۆرانی ئاشقانە لە نێو ئەلبوومەكەمدا كلیپ دەكەم، تا ئێستا پلانەكە بەمشێوەیە كە هەردوو گۆرانییەكە لە لوبنان كلیپ بكەین".

لەیلا فەریقی باس لەوەش دەكات كە بڵاوكردنەوەی ئەلبوومەكەی گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا ئەلبوومێكی نوێ لە دوای 10 ساڵ دابڕان و دووركەوتنەوە لە كاری هونەری، بڵاودەكاتەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە