رووداو - هەولێر
دەرهێنەری عێراقی یوسف خەلیفە، خەڵاتی ئەكادیمیای بەریتانی بۆ سینەما و هونەری تەلەفزیۆنی (بافتا) وەرگرت.
فیلمی ئەنیمەیشنی "نووستن لەگەڵ ماسی" كە لە دەرهێنانی یوسف خەلیفەیە، توانی ئەم خەڵاتە بەدەستبێنی.
یوسف لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتەكە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و گوتی "ئەم خەڵاتە بۆ من جێگای شانازییە و هەست دەكەم ئەمڕۆ خۆشترین رۆژی ژیانمە".
یوسف خەلیفە دەمێكە لە بەریتانیا دەژیت و بەكاری سینەمایی و ئەنیمەیشنەوە سەرقاڵە، تاوەكو ئێستا بەشداری لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ