خالید رەشید بە لەنجە كلیپ دەكات

22-07-2016
پشتیوان جەمال
نیشانەکردن خالید رەشید
A+ A-

رووداو- سلێمانی

هونەرمەند خالید رەشید سەرقاڵی كلیپكردنی گۆرانییەكی ئەلبوومەكەیەتی و لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاوی دەكاتەوە.

مەریوان ئەحمەد دەرهێنەری كلیپەكە بە (رووداو)ی راگەیاند، گۆرانی بە لەنجە مەیە تێكستی هونەرمەند خالید رەشید و ئەحمەد محەممەدی شاعیرە، ئاوازەكەشی فۆلكلۆرە.

هەروەها گوتی "لەگەڵ هونەرمەند خالید رەشید گفتوگۆمان لەسەر كلیپكردنی گۆرانییەكە كردووە و ئێستا سەرقاڵی نووسینی سیناریۆكەین و لە داهاتوویەكی نزیكدا كلیپی دەكەین".

خالید رەشید ماوەی زیاتر لە مانگێكە گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی و لە دووەم رۆژی جەژنی رەمەزانیشدا لە هۆڵی تەلاری هونەر لە سلێمانی كۆنسێرتێكی ساز كرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە