گۆڕانکاری لە یۆرۆڤیژن ئەنجامدەدرێت

21-02-2016
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری میوزیک یۆرۆڤیژن
A+ A-

رووداو – AP

بەڕێوەبەرایەتی پێشبڕکێی گۆرانی یۆرۆڤیژن، ئەنجامدانی گۆرانکارییان لە شێوازی دەنگدان بۆ یورۆڤیژنی 2016 راگەیاند، ئەم گۆڕانکارییەش دەبێتە یەکەم گۆرانکاری لەم پێشبڕکێیە لە دوای ساڵی 1975


لە ساڵانی رابردوو، دەنگی لێژنەی دادوەرانی هەموو وڵاتێک و دەنگی بینەرانی بەرنامەکە لەم وڵاتە کۆدەکرایەوە، دەنگی هەموو وڵاتەکان لە دوای تەواوبوونیان ئاشکرا دەکرا، ئەمەش هۆکارێک بووە بۆ ئەوەی بینەرانی یۆرۆڤیژن 20 خولەک بەر لە کۆتایی پڕۆگرامەکە براوەی ساڵ بناسن.

مارتن ئاوستێرداڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یۆرۆڤیژن رایگەیاندووە، کە ئەم گۆرانکارییە وا دەکات براوەی یۆڕۆڤیژن لە کۆتایی بەرنامەکە بناسرێت و ئاشکرا بکرێت، ئەمەش دڵەراوکێی زیاتر بە خەڵکی دەدات و چێژی زیاتر دەبەخشێت.

یۆرۆڤیژن پێشبڕکێیەکی ئەورپییە، کە تێیدا تەواوی گۆرانیبێژانی وڵاتانی ئەوروپی لەسەر یەک شانۆ گۆرانی دەڵێن و لە کۆتایی پڕۆگرامەکەشدا باشترین گۆرانیبێژی ئەوروپا هەڵدەبژێردرێت، بڕیار وایە چالاکییەکانی ئەمساڵ لە 14-ی مانگی 5 لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد بەڕێوەبچێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە