‎فیلمی یەكەمین چیرۆك ئامادەیە

19-04-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن فیلمی ، راپەڕینی سلێمانی
A+ A-

رووداو - هەولێر

كورتە فیلمی "یەكەمین چیرۆك" سەرجەم كارە هونەرییەكانی وەك وێنەگرتن و تۆماركردنی دەنگ و مۆنتاژ تەواوبووە و ئامادەیە بۆ پەخش.

ناوەڕۆكی ئەم كورتە فیلمە باس لە رۆژانی راپەڕینی شاری سلێمانی دەكات لە بەهاری 1991 كە لە دەرهێنانی دانا كەریمە. هونەرمەندان مستەفا ئەحمەد، چریكە عەبەڕەش رۆڵیان تێدا بینیوە.

ئەم كورتە فیلمە ماوەكەی 14 خولەكە و باسی ئەو رۆژە دەگێڕێتەوە كە شاری سلێمانی لە دژی دەزگا سەركوتكارەكانی رژێمی پێشووی بەعس راپەڕی.

ئەم فیلمە بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە