رووداو- هەولێر
نەوید زەردی، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، بڕیارە لەم رۆژانە گۆرانییەکی خۆی بەناوی دڵەکەم کلیپ بکات، بەڵام ئەمجارە نەوید لەگەڵ هەوادارانی کلیپەکە تۆمار دەکات.
فرمێسک مستەفا دەرهێنەری کلیپەکە بەرووداوی راگەیاند " کۆمپانیای شات ئەجێنسی بۆ بەرهمهێنانی هونەری ڤیدیۆکلیپی دڵەکەم بۆ نەوید زەردی تۆمار دەکات، بۆ ئەم مەبەستە سەردانی چەند شارێکی باشووری کوردستان دەکەین".
فرمێسک دەشڵێت " ئاگاداری هەوادارانی نەوید دەکەین، بۆ بەشداری کردن لە کلیپەکە رۆژی یەکشەممە 19-2-2017 لە سلێمانی لە هۆتێل های کرێست ئامادەبن، هەروەها رۆژی دووشەممە 20-2-2017 لە دهۆک لە رێستۆرانتی ودن هاوس و رۆژی سێشەممە 21-2-2017 لە سۆران لە هۆتێل پالاس کۆ ببنەوە بۆ ئەوەی لەنێو کلیپەکەدا بەشداری بکەن".
گۆرانى "دڵهكهم"، لە ئاوازى نەوید زەردیە و هۆنراوهى سیمین چایچییە، هەروەها مهجید كازمى كارى دابهشكردنى میوزیكى بۆ كردووه و فرمێسك محهمهد كارى دهرهێنانى بۆ ئەنجامدەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ