لەیدی گاگا یادی دەیڤی بۆوی دەکاتەوە

19-02-2016
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری میوزیک لەیدی گاگا
A+ A-

رووداو – AP

ئەستێرەو گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیهانی لەیدی گاگا، لەسەر فەرشی سووری رێورەسمی خەڵاتەکانی گرامی لە لۆس ئەنجلۆس، بە پۆشینی جلوبەرگ لە شێوازی دەیڤید بۆوی، یادی ئەم هونەرمەندەی کردەوە.


لەیدی گاگا، جلوبەرگی مارک جۆکۆبس-ی پۆشیبوو، مکیاژ و شێواز و رەنگی قژیشی وەک ئەستێرەی کۆچکردوو دەیڤید بۆوی لێکردبوو، ئەمەش وەک یادکردنەوەو پیشاندانی وەفا بۆ مەرگی ئەم هونەرمەندە، کە لە سەرەتای ساڵی 2016 کۆچی دواییکرد.

دێڤید رۆبێرت جۆنز، ناسراو بە دێڤید بۆوی، گۆرانیبێژی بەناونابگی بەریتانی لە ساڵی 1947 لە دایکبووە، بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە درەنگانی شەوی 10-ی مانگی یەکی 2016 کۆچی دواییکرد.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە