بەوێنە.. لەیدی گاگا بەشێوەیەکی جیاواز دەرکەوتەوە

18-07-2015
گۆڤەند مستەفا
نیشانەکردن لەیدی گاگا
A+ A-

رووداو- هەولێر

لەیدی گاگا، گۆرانیبێژی نێوداری ئەمریکی جارێکی دیکە بەهۆی پۆشینی جلوبەرگە وروژێنەرەکانیەوە سەرنجی هەوادارانی بۆلای خۆی راکێشا.

لە دواهەمین دەرکەوتنیدا، گاگا چەند وێنەیەکی دوایین گەشتی خۆی كە بۆ ئیتاڵیا ئەنجامیدا، لە ئینستاگرام بڵاوکردوونەتەوە، گاگا چەند وێنەیەکی لەناو فڕۆکە بە جۆرە جلێکی سەیرەوە گرتوون، جۆری پۆشاکەکە تۆڕە، وەک لە وێنەکانیشدا دەبینرێت هیچ جلێکی ژێرەوەی لەبەر نییە.

ئەو گۆرانیبێژە ئەمریکییە ئەمە جاری یەکەمی نییە ئەم جۆرە جلوبەرگانە بپۆشێت، بەڵكو بەردەوام لەڕێگەی جلە سەیر و وروژێنەرەكانی سەرنجی هەوادارانی بۆلای خۆی راکێشاوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە