هەوری گۆرانییەک کلیپ دەکات

18-04-2017
دەرباز یونس
نیشانەکردن هاسان غەریب
A+ A-

رووداو- هەولێر

خانمە نمایشكاری جلوبەرگ هەوری غەریب كە لە نەرویج نیشتەجێیە، بەو نزیكانە یەكەم كلیپی گۆرانیی خۆی بڵاودەكاتەوە و دەشڵێت لە منداڵییەوە حەزی لە گۆرانیگوتن بووە، ئێستاش كار بۆ یەكەم كلیپی گۆرانیی خۆی دەكات.

هەوری بە (رووداو)ی راگەیاند، بەو نزیكانە یەكەم كلیپی گۆرانیی خۆی بەناوی "لەگەڵمابیت" بڵاودەكاتەوە. تێكست و ئاوازی ئەم گۆرانییە لەلایەن هەڵۆ-ی برایەوە دانراوە، كاری تۆماركردنی میوزیك و دەنگەكەشی لە هەولێر لە پڕۆ ستۆدیۆ كراوە.

هەوری لەبارەی هەنگاونانی لە كاری نمایشكاری جلوبەرگەوە بۆ گۆرانیگوتن گوتی "من هەر لە منداڵییەوە گۆرانیم گوتووە، لە ساڵانی نەوەدەكان لەگەڵ گرووپی منداڵپارێزی كوردستان چەندین گۆرانیم تۆمار كردوون، لە چەندین بەرهەمی هونەریش لە كوردستان و دەرەوەی كوردستان كۆرس بوومە، گۆرانی نیشتمانیشم بە هاوبەش لەگەڵ چەند هونەرمەندێك گوتووە، بەڵام ئەمە یەكەم گۆرانیی من دەبێت كە بە تەنیا تۆماری بكەم و بڵاوی بكەمەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە