پێشانگای تەكنەلۆژی خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین

18-04-2014
هەڵات رێبوار
 وێنەیەک لە  پێشانگاکە
وێنەیەک لە پێشانگاکە
نیشانەکردن زانكۆی سەڵاحەددین پێشانگا تەكنەلۆژی
A+ A-
رووداو - هەولێر

بەمەبەستی پێشاندانی كارو چالاكییەكان و بەستنیان بە كەرتی تایبەت و دامودەزگا حكومییەكان كۆلێژی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی زانكۆی سەڵاحەددین پێشانگایەكی تەكنەلۆژی سازكرد.

لە پێشانگاكەدا خوێندكاران بە گوڕوتینێكی زۆرەوە باسیان لە پڕۆژەكانیان دەكرد و بەرزیی پلەی گەرمی هۆڵی پێشانگاكەش كاریگەری لەسەر ئەو گڕوتینەیان نەبوو.

هەندێك لە پڕۆژە نیشاندراوەكانی پێشانگاكە تازەبوون و بیرۆكەی ئۆریجیناڵیان هەبوو هەندێكی دیكەشیان پێویستیەكی رۆژانەی ئەمڕۆی تاك بوون.

خوێندكاران جەختیان لەوەدەكردەوە، كە ئەوان بیرۆكەی زیاتریان هەیە و لە رووی تواناشەوە هیچیان لە گەنجانی وڵاتانی دیكە كەمتر نییە، بەڵام بۆ ئەوەی سەركەوتووبن پێویستیان بە یارمەتی لایەنە پەیوەندیدارەكانە.

درووستكردتنی پرۆژەی لەمجۆرە پێویستی بە كاتە، ئەو خوێندكارانەش، كە كاتێكی زۆریان لەكاركردن لەسەر پڕۆژەكانیان تەرخانكردبوو، نیگەرانییان پێوە دیاربوو، چونكە ئەوان دەڵێن بەرهەمی خوێنداكارانی ساڵانی پێشوو، وەكو پێویست نەناسێنراوە و بەرزنەنرخێندراوە، بۆیە دەترسن وەكو ئەوانیان لێبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە