رووداو - هەولێر
بەهۆی نەبوونی بودجە، ئەنجامدانی فێستیڤاڵ و کۆنسێرتی هونەری لە باشووری کوردستان ئەستەم بووە، بەڵام هەندێک لە خاوەن کۆمپانیا هونەرییەکان دەڵێن ئەو بارودۆخەی ئێستا کوردستانی تێدایە ئەگەر بووبێتە هۆکاری وەستاندنی کارە هونەرییەکانمان نەبووەتە هۆکار بۆ بێکاری و دەستە وەستانیان ، بەڵکو بە هاوکاریکردنی خێزانە ئاوارەکان و بەرزکردنەوەی ورەی پێشەرگە لەرێگەی ئەو سرودانەی بۆ پێشمەرگە تۆماری دەکەن وەک خۆیان دەڵێن، دەتوانن خزمەت و دڵسۆزییان بگەیەنن.
ئەو ئاهەنگەی دەبینرێت ئێستا نییە، بەڵکو هی سەرەتای ئەم ساڵە کە لەلایەن کۆمپانیایەکی هونەریەوە سازکرابوو ، بەڵام لەبارودۆخی ئێستادا کارە هونەرییەکانی ئەم کۆمپانیایە و ژمارەیەکی دیکەی کۆمپانیای هاوشێوە گۆڕاوە ، بە جۆرێک ئێستا ژمارەیەک کۆمپانیای هونەری وەک رێکخراوە خێرخوازییەکانیان لێهاتووە بۆ هاوکاری ئاوارەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ