ریم بۆ كۆنسێرتێك دەگەڕێتەوە كوردستان

17-05-2017
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن ریم بلهادی
A+ A-

رووداو- هەولێر

ریم بلهادی خانمە ژەنیاری توونسی دەڵێت زۆر عاشقی هونەری كوردی بووە، گوتیشی كە بڕیاری داوە لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆنسێرتێكی گۆرانی و میوزیكی توونسی لە هەولێر سازبكات.

ریم كە ئێستا قوتابی دكتۆرایە لە میوزیك و ئامێری كەمان دەژەنێ‌، یەكێك بوو لە بەشداربووانی فێستیڤاڵی گەشتیاری كە لە هەولێر بەڕێوەچوو. ریم بە (رووداو)ی گوت "ئێمە لە رێگەی میوزیكەوە گەلی كوردمان ناسی، بەڕاستی ئەگەر میوزیك نەبووایە ئێستا ئێمە لە كوردستان نەبووین. كورد لە میوزیك دەوڵەمەندن".

ریم دەشڵێت "هاتووینەتە هەولێر بۆ ئەوەی لە رێگەی میوزیكەوە سەرنجی گەشتیاران بۆ توونس رابكێشین، چونكە ئێمە پێمانوایە فەرهەنگ و كولتوورێكی دەوڵەمەندمان هەیە، دەكرێت ئەم كولتوور و فەرهەنگە بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی گەشتیاری بەكاربهێنین، هەروەها بەڵێن دەدەین بە گرووپێگی گەورەی توونسیەوە لە ماوەیەكی نزیكدا بگەڕێینەوە هەولێر و كۆنسێرتێكی گەورە ساز بكەین".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە