رووداو - هەولێر
لە ژوورێکدا لەبەرامبەر لاپتۆپێک دانیشتووە، لە دوایین کاری مۆنتاژی ڤیدیۆ کلیپەکەی دەڕوانێت و دڵخۆشە، جوان حاجۆ ئەمجارەش پڕ بە گەرووی هاوار دەکات و دەڵیت پێشمەرگەنە.
جوان حاجۆ نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەنێوی پێشمەرگەنە کلیپ دەکات، کە تێیدا وێنای نەبەردی و دلێری پێشمەرگەی کوردستان نیشاندەدات.
سەردەمانێک ئەم گۆرانییە گڕ و تین و هێزێکی زۆری بە پێشمەرگە و شۆڕشگێڕەکان و خەڵک دەبەخشی، ئەمڕۆش جوان حاجۆ بەهەمان دەنگی چیایی خۆی جارێکی دیکە لە رێگەی ئەم گۆرانییەوە بانگەوازی سەرکەوتنی پێشمەرگە بۆ هەموو جیهان دەکات.
عیسا مێرگەسۆری، بەڕێوەبەری بەرهەمی کلیپەکە، پێیوایە ئەم کلیپەوە خزمەتێکی بچووک دەکات بەرامبەر گەورەیی پێشمەرگەی کوردستان.
ئەم گۆرانییە لە ساڵی 1981 تۆمارکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەیادەوەری هەموو کوردێكدا بە زیندووی ماوەتەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ