پاریس.. دوای داخستنی بۆ ماوەی 3 رۆژ مۆزەخانەی لۆڤەر کرایەوە

16-11-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن پاریس فەرەنسا لۆڤەر
A+ A-
رووداو – BBC

لە دوای هێرشەکانی شەوی هەینی، بۆ چەند شوێنێکی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، دەستەڵاتدارانی ئەم وڵاتە بڕیاری داخستنی چەندین شوێنی گەشتیاری وڵاتەکەیان دەرکرد، یەکێک لەو شوێنانەش مۆزەخانەی لۆڤەر بوو لە پایتەختی فەرەنسا.


ئەمڕۆ دووشەممە، لە دوای وەستانی کارمەندان و گەشتیاران بۆ ماوەی یەک خولەک، وەک رێزێک بۆ قوربانیانی هێرشەکان، مۆزەخانەی لۆڤەر و چەند شوێنێکی دیکەی پاریسی پایتەخت، بە رووی گەشتیاراندا کرانەوە.

فلۆر بلەرین، وەزیری رۆشنبیری فەرەنسا، بە میدیاکانی راگەیاند "ئەگەرچی ماتەمینی لە فەرەنسا بەهۆی رووداوە نەخوازراوەکەی شەوی هەینی بەردەوامە، بەڵام شوێنە کولتوورییەکانی پاریس، جارێکی دیکە بە رووی گەشتیاران دەکرێنەوە".

شەوی هەینی، هێرشی خۆی کوژی کرایە سەر چەند شوێنێکی جیاوازی پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بوونە قوربانی، ئەم رووداوەی پاریس بە گەورەترین هێرش بۆ سەر وڵاتێکی ئەوروپی لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ئەژمار کرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە