جلێکی لەیدی گاگا لە مۆزەخانە نمایشکرا

16-09-2015
پەسار فایەق
نیشانەکردن لەیدی گاگا
A+ A-

رووداو - ئاژانسەکان

لەیدی گاگا، خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی بەر لە پێنج ساڵ جلێکی پۆشی کە لە گۆشت دروستکرابوو، ئێستا لە مۆزەخانەیەکدا نمایشکراوە.

ئەم جلە لەلایەن فرانک فرناندیز، دیزاینەری ئەرژەنتینی دیزاینکراوە و لە رێگەی بەکارهێنانی ماددەیەکی کیمیاوی، رێگری لە تێكچوونی ئەم گۆشتە دەگرێت و گاگا لە ساڵی 2010ـدا لە چوارچێوەی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی "MTV"ـدا پۆشیبوو.

ئەم جلە لە گۆشت دروستکراوە ئێستا لە مۆزەخانەی رۆک ئاند لە کلیفلاند لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خراوەتەڕوو و دەرفەتێکە بۆ هەوادارانی ئەو گۆرانیبێژە و عاشقانی جلوبەرگ، ئەم جلە ببینن.

لەیدی گاگ، جگە لەوەی وەک گۆرانیبێژ و تێکستنووسی گۆرانی ناسراوە، لە هەمانکاتدا گرنگییەکی زۆر بە ستایلی جلوبەرگ و شێوەی خۆی دەدات و زۆرجار بەهۆیەوە رەخنەی زۆری لێگیراوە.






کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە