کاردانەوەی بەشێک لە هونەرمەندانی تورکیا لەسەر کودەتای سەربازی

16-07-2016
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن کاردانەوەی بەشێک لە هونەرمەندانی تورکیا لەسەر کودەتا
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

دوای راگەیاندنی کودەتای سەربازی لە تورکیا, هونەرمەندانی تورکیا هاتنە دەنگ و پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەردۆغان و حکومەتی تورکیا دەردەبڕن و نیگەرانی خۆشیان بەرامبەر ئەو کودەتاییە نیشانداوە، هەرچەندە پێشتر بەشێکیان دژی حکومەتەکەی ئەردۆغان بوون، بەڵام لەبەرامبەر کودەتاچییەکان هاتنەدەنگ.


نورگوڵ یەشیل چای ئەکتەری تورکی هەر دوای هاتنە سەر شەقامی هاووڵاتیان لە دژی کودەتاچییەکان لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی و دەڵێت" دیسان مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە، ئێمە بەهیچ شێوەیەک کودەتامان ناوێت".

نورگوڵ یەشیل چای ئەکتەری تورک

 دوای ئەو هونەرمەندە ئۆزجان دەنیز لە پەیجی خۆی دەنووسێت "دوعا بۆ یەکپارچەیی و ئارامی تورکیا بکەن"، هەروەها ساروهان هونەل ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا لەبارەی کودەتاوە دەڵێت "کودەتاچییەکان باوەڕیان بە دیموکراتی و ئیرادەی گەل نییە".

هونەرمەندە ئۆزجان دەنیز

بوشرا ئای ئایدن، ئەکتەری تورک بە دەنگێکی بەرز پاڵپشتی خۆی بۆ ئەردۆغان دەردەبڕێت و دەڵێت "ئەم کودەتایە هەرگیز ئیرادەی گەل ناسڕێتەوە، ئێمە ئێستا نەوەی تورکیای ساڵانی شەست و هەشتاییەکان نین، ئەگەر پێویست بکات هەموومان دەبینە سەربازی تورکیا، ئێمە بە مردن و ژیان لەگەڵتاین سەرۆک".

بوشرا ئای ئایدن، ئەکتەری تورک 

 ئامینە گوڵشەن، ئەکتەرو شاجوانی تورکیا، کە لە کوردستان بەنوور ناسراوە، دوعا بۆ تورکیا دەکات ودەنووسێت "خودا هاوکارو پاڵپشتمان بێت بۆ جێبەجێکردنی یەکسانی ودادپەروەری، خودایە خاک ونیشتمانمان بپارێزە، هەموومان با دوعا لە پێناو تورکیا بکەین".

ئامینە گوڵشەن، ئەکتەرو شاجوانی تورکیا

موراد یلدرم، ئەکتەری ناسراوی تورکیا، نەفرەت لە کودەتاچییەکان دەکات و دەڵێت " ئێمە کودەتاچییەکانمان ناوێت، نەفرەت لەو کەسانەی گێرەشێوێنی لە وڵاتدا دەنێنەوە، دەبێت بەهەموومان کودەتاچییەکان ببەزێنین".

موراد یلدرم، ئەکتەری ناسراوی تورکیا

ئێوارەی 15-7-2016 بەشێکی سوپای تورکیا کودەتای بەسەر حکومەتی وڵاتەکەیدا کرد، لە ئەنجامدا فڕۆکەکانی سوپای تورکیا لەژێر دەسەڵاتی کودەتاچییەکان بۆردوومانی باڵەخانەی پەرلەمان و کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتەیان کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە