رووداو - کەنەدا
جه‌لال به‌رزنجی شاعیر و گه‌وره ئه‌دیبی كورد رۆژی یەکشەممە 15ی حوزه‌یرانی 2015 له شاری ئیدمنتنی وڵاتی كه‌نه‌دا، بەشداری له فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی Hall of Fame كرد.
له‌م فێستیڤاڵه‌دا کە لەشاری ئیدمینتنی کەنەدا بەڕێوەچوو، جه‌لال به‌رزنجی توانی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ئه‌و فێستیڤاڵە به‌ده‌ستبهێنێت، له‌و فێستیڤاڵه‌دا نزیكه‌ی 2000 هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌شداربوون.
ڤیستیڤاڵی Hall of Fame فێستیڤاڵێكی ساڵانه‌یه كه ئه‌مساڵ 64-ه مین ساڵی ئه‌و فێستیڤاڵەیە کە هەرساڵە و لەشارێکی جیاوازی وڵاتی كه‌نه‌دا به سه‌دان هونه‌رمه‌ن و رۆشنبیر به‌شداری تێداده‌كه‌ن.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره هونه‌رمه‌ندێكی كورد به‌شداری له‌و فێستیڤاڵه‌دا بكات و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
جه‌لال به‌رزنجی له ساڵی 1998 وه له كه‌نه‌دا ده‌ژیت، تا ئێستا دوو پەرتوکی به ئیگلیزی بڵاو بۆته‌وه، له كاتژێر 7- ئێواره‌ی رۆژی 15-06- 2015 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی (پێن) پارێزگاری ئیدمنتۆن ژماره‌یه‌ك نووسه‌رو رۆشنبیر‌و مامۆستای زانكۆ لە شاری ئیدمینتن لە کەنەدا خەڵاتەکەی پێشکەشکرا.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ