رووداو دیجیتاڵ
لە زیادکردنێکی ئاشکرادا 130 ئامێر و کەلوپەلی تایبەت بە جێف بێک، ژەنیاری گیتاری بەریتانی خراونەتەڕوو، لەوانە 90 گیتار.
"Gibson Les Paul" یەکێک لەو گیتارانەیە کە لە زیادکردنە ئاشکراکەدایە و مێژووی دروستکردنی بۆ 1954 دەگەڕێتەوە.
ئامێر و کەلوپەلەکان لە خانەی کریستیز بەرچاو خراون و بڕیارە زیادکردنە ئاشکراکەش لەم مەنگەدا لە خانەی کریستیز لە لەندەن بەڕێوەبچێت.
جێف بێک، وەک ژەنیارێکی میوزیکی رۆک ناوبانگی پەیداکرد، بەتایبەت لە شەستەکانی سەدەی رابردوو، لە کانوونی دووەمی 2023 لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
"Anoushka" یەکێک لە گیتارەکانی ئەو ژەنیارەیە و کاری دەستییە، لە زیادکردنە ئاشکراکەدا هەیە و پێشبینی دەکرێت بە بڕی 20 بۆ 30 هەزار پاوەند بفرۆشرێت.
هەر لە زیادکردنەکەدا کەرستەی دەنگ بەرچاو دەکەون کە ئەو ژەنیارە لە کۆنسێرتەکانیدا بەکاری هێناون.
لە 15 بۆ 22 کانوونی دووەمی 2025 ئامێر و کەلوپەلەکان بەردەستن بۆ بینین و لە دوایین رۆژدا زیادکردنە ئاشکراکە بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ