جەمشید ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

15-10-2016
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن جەمشید
A+ A-

رووداو- هەولێر

جەمشید، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بەناوی " بهم دل نبند" بڵاوکردەوە، کە بە زمانی فارسی تۆماری کردووە.


جەمشید بەرووداوی راگەیاند "گۆرانی بهم دل نبند، یەکێکە لەو گۆرانییە جوانانە، کە بەشێوازێكی مۆدێرن کاری لەسەرکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڤیدیۆکلیپەکەی بە کوالێتییەکی بەرز تۆمارکراوە، کە دیمەنی زۆر سەرنجراکێش و جوانی تێیدایە".



جەمشید لەبارەی ناوەڕۆکی کلیپەکە گوتی "میوزیکی ئەم گۆرانییە لەلایەن حەمید میران ئامادەکراوە، ئارش عەبدی کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە، مهتاب ناسر تێکستی گۆرانییەکەی نووسیوە، محەممەد رەزاش کاری دەرهێنانی کلیپەکەی لە ئەستۆ گرتووە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە