ئامادەکاری بۆ فێستیڤاڵی شانۆی کەرکووک دەکرێت

15-03-2019
بژار حەکیم
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-

روودا-هەولێر

وا بڕیارە یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی کەرکووک بەڕێوەبچێت کە چوار رۆژ دەخایەنێ و تێیدا چەندین کاری شانۆیی نمایش دەکرێن.

سیروان بێلانە، گوتەبێژی فێستیڤاڵەکە بە (ئەدەب و کولتووری رووداو)ی راگەیاند، بڕیارە لە رۆژی 1ـی ئایاری داهاتوو یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆیی کەرکووک بەڕێوەبچێت کە تێیدا چەندین شانۆیی نمایش دەکرێن و بۆ ماوەی چوار رۆژیش بەردەوام دەبێت.

 فێستیڤاڵە شانۆییەکەی کەرکووک ناونراوە خولی (جیهاد دڵپاک) ئەوەش وەک رێزێک بۆ کارە هونەرییەکانی ئەو هونەرمەندە کۆچکردووە.

سیروان بێلانە گوتیشی، لە فێستیڤاڵەکەدا هونەرمەند و شانۆکارانی شارەکانی کەرکووک، هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، بەغدا و بەسرە بەشدار دەبن و دوای پێشکەشکردنی هەر شانۆگەرییەکیش دانیشتنی رەخنەیی بۆ شانۆگەرییەکان دەکرێت.

 فێستیڤاڵی شانۆی کەرکووک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هونەر و رۆشنبیریی کەرکووک و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هونەر و رۆشنبیریی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە