رووداو- هەولێر
سروود حاتەم، هونەرمەندی گەنج لە نوێترین کاری هونەری خویدا گۆرانییەک بۆ باوک دەڵێت و یەکەم جاریش لەرێگای رووداو بڵاوی دەکاتەوە.
سروود حاتەم لە لێدوانێکی تایبەتدا بەرووداوی راگەیاندووە، "کە ئەم کلیپە وەک وەفایەکە بۆ ئەو باوکانەی ژیانی خۆیان تەرخان کردووە بۆ منداڵەکانیان، هەموو ناخۆشییەکی ژیان دەچێژن بۆ ئەوەی خەندەو پێکەنین بخەنە سەر لێوی رۆڵەکانیان، لەسەر ئێمەش پێویستە خۆشەویستی خۆمان بۆیان دەرببڕین".
ئەم کلیپە بەناوی دوورییەو لە تێکست وئاوازی پێشەوا نەبەردەو دابەشکردنی میوزیکیش هونەرمەندی گەنج ئاریۆس جێبەجێ کردووە، لە دەرهێنانی دلێر دلاوەرو بۆ یەکەمین جاریش لە رێگای تۆڕی میدیایی رووداو ڤیدیۆ کلیپەکە بڵاو دەکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ