رووداو- هەولێر
گۆرانیبێژی كورد، ئەیاد محەممەد بەرهەمێكی نوێ بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بڵاودەكاتەوە.
هونەرمەند ئەیاد محەممەد بە (تۆڕی میدیایی وروداو)ی راگەیاند: "ئەو بەرهەمە بەناوی (ئیتەقو زوڵمە). بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی گوتراوە. 3 پارچە هۆنراوە لەم گۆرانییە بەكارهێندراوە، كە هۆنراوەی ئیمامی عەلی-یە، لەگەڵ هۆنراوەی ئیبن موقری و كاك شێخ. ئاواز و میوزیك لە لایەن هونەرمەند هێمن حوسێن داندراوە".
ئەیاد محەممەد گوتیشی "ئەم بەرهەم لە وڵاتی توركیا كیلپی بۆ كراوە، نێوەڕۆكی گۆرانییەكەش باس لەو ستەم و چەوساندنەوەی مرۆڤ دەكات لەم سەردەمە. بەم نزیكانە كیلپەكە بڵاودەبێتەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ