رووداو - هەولێر
ئەو دەنگەی بە "دەنگێ چیا" و زۆزانەکانی کوردستان ناسراوە و لە ساڵی 1985ـەوە دەستی بە کاری هونەری کردوە، هاوشانی 12 هونەرمەندی دیکەی چوار پارچەی کوردستان بەشداری لە دوو بەرهەمی سەمفۆنی و کۆراڵی پێشمەرگە و شنگالدا کردووە.
حەسەن شەریف بە درێژایی کاری هونەری خۆی، جارێک لەگەڵ کیمیابارانکردنی هەڵەبجە تەنگەنەفەس دەبێ و جارێکی دیکە بۆ بەرخودانی کۆبانێ گۆرانی دەڵێت، لە رێگەی "بەیتا لالش" ئێیزدخان و ئێزدییەکان دەلاوێنێتەوە و مزگێنی هەڵاتنی خۆرێکی نوێش بە شەهیدانی کوردستان دەدات... ئەو دەڵێ پێشمەرگەمە.
حەسەن شەریف کە لە ساڵی 1969 لە گوندی کێستە-ی سەر بە شاری دهۆک لەدایکبووە و لە تەمەنی 11 ساڵییەوە دەستی بە ژەندنی ساز کردوە، لە ساڵی 1985 یەکەم بەرهەمی خۆی بەناوی "تەمبوورا من" و لە ساڵی 1986 بەرهەمێکی دیکەی بەناوی "باران باری" بڵاوکردووەتەوە. ئەو دەڵێ ئەزموونی کاری هونەرییەکەی خەباتی پێشمەرگایەتی بووە لەرێگەی کاری هونەرییەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ