سابرین : ئەوەی سەرپۆش نەکات کافر نییە

12-07-2015
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن سابرین
A+ A-
رووداو-ئاژانسەکان

ئەستێرەی سینەماو درامای میسری سابرین دوای ئەوەی بەشداری لە نوێترین درامای رەمەزان کرد، بەهۆی لابردنی سەرپۆشەکەی دووچاری گەلێک رەخنەو گلەیی بووە.

لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ئەو پرسیارە ئاراستەی سابیرین کرا، کە بۆچی چەند ساڵە دەسماڵی لەسەرکردووە، بەڵام لە نێو درامای ئەوراق توت بەبێ دەسماڵ نواندن دەکات، ئایا وازی لە دەسماڵ هێناوە؟ لەوەڵامدا سابرین گوتی" من وەکو ئەکتەرێک کاری نواندنم کردووە، ئەگەر هەر کەسێک سەرپۆشی نەکردبێت ئایا کافرە؟ دواتریش من قژی خۆم نەبوو، بەڵکو بارۆکە بووە لەسەرم ، من باوەڕی تەواوم بە ئایین و رێساو رێنماییەکان هەیە، بەڵام زۆر جار کارێکی هونەری دەکەم، دەبێتە رۆڵە راستەقینەکە بەرجەستە بکەم، چونکە پەیامی تایبەتیم هەیە".

سابرین گوتیشی" خودا بەهرەیەکی داوە بە من رەنگە نەیدابێتە کەسێکی دیکە، دەمەوێت لەم رێگایەوە راستگۆی و رێگای راست نیشانی خەڵکی بدەین، ئەو رۆڵەی منیش لەو درامایە بەرجستەم کردووە، ژنی ماڵەوە، ئایا دەبێت لەماڵەوە ژن سەرپۆش ببەستێ، چونکە ئێمە واقیعی نێو ماڵەکان دەگوازینەوە نابێت شتەکان دروستکراوبێت".

سابرین محەممەد عەبدوڵڵا لە ساڵی 1967 لە قاهیرە لە بنەماڵەیەکی هونەری لەدایکبووە، لە ساڵی 1999 دوای پێشکەشکردنی درامای ئوم کەلسوم بڕیاریدا بەیەکجاری واز لەکاری هونەری بهێنێت، بەڵام دوای شەش ساڵ جارێکی دیکە گەڕایەوە نێو کاری هونەری، دووجار شووی کردووەو چوار منداڵی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە