رووداو- BBC
سەماکاری بالێی بەریتانی، جۆناسان ئۆلیڤێیەر، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ بە ماتۆڕسیکل، لە تەمەنی 38 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
ئۆلیڤێیەر، بڕیاربوو بەر لە رووداوەکە بەشداری لە نمایشێکی بالێدا بەناوی "زە کارمان" بکات، کە لە هۆڵی شانۆی سادلەر ویلز لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچوو.
پۆلیسی لەندەن رایگەیەند، ئۆلیڤێیەر، کە ماتۆڕسیکلی لێدەخوڕی، لە ناوەڕاستی ئەو شارەدا دووچاری رووداوێکی هاتووچۆ بوو و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
هەواڵی کۆچی دوایی ئەو سەماکارە، لەلایەن خۆشکەکەیەوە راشیل ئۆلیڤییە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکەوە بڵاوکرایەوە کە بەهۆی "رووداوێکی دڵتەزێن"ـەوە بووە.
جۆناسان ئۆلیڤێیەر، وەک سەماکارێکی بالێ لە چەندین نمایشی بالێدا رۆڵی سەرەکیی لە بەریتانیادا گێڕاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ