رێورەسمی دابەشكردنی خەڵاتەکانی BAFTA لە لەندەن بەڕێوەچوو

11-02-2019
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن بافتا
A+ A-

رووداو- هەولێر

ئێوارەی رۆژی 10-2-2019  رێورەسمی دابەشكردنی خەڵاتەکانی BAFTA لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین ئەکتەر و دەرهێنەری ناودار خەڵاتی بافتایان وەرگرت.


undefined

رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بافتا لە هۆڵی ئەلبێرتی دێرینی شاری لەندەن بەڕێوەچوو، کە هەزاران کەس ئامادەی ئەم رێورەسمە بوون و دەیان کەناڵی جیهانیش لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵەکە رووماڵیان دەکرد، تۆڕی میدیایی رووداویش یەکێک بوو لە کەناڵانەی لەم رێورەسمەدا ئامادەبوو.

undefined

شازادەی بەریتانیا وليام و كێتی هاوژینی لە رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بافتا بۆ ساڵی 2019 ئامادەبوون و لە ریزی پێشەوەی هۆڵەکە دانیشتبوون و پاڵپشتیان لە براوەکانی خەڵاتی بافتا دەکرد.

undefined


فیلمی رۆما وەکو باشترین فیلم خەڵاتی بافتای وەرگرت، کە ئەلفۆنسۆ کوارۆن دەرهێنەری ئەم فیلمە بوو، هەروەها ئەلفۆنسۆ خەڵاتی باشترین دەرهێنەریشی لە هەمان رێورەسمدا وەرگرت.

undefined


خەڵاتی بافتا بۆ باشترین خانمە ئەکتەر بەخشرا بە ئەکتەری ناودار ئۆلیڤیا کولمان لە فیلمی The Favourite ، کە رۆڵی سەرەکی هەبوو.

undefined


خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەخشرا بە ئەکتەری ناودار رامی مالک، کە رۆڵی سەرەکی لە فیلمی Bohemian Rhapsody دەبینی.

هەروەها خەڵاتی باشترین ORIGINAL MUSIC بەخشرا بە گۆرانییەکەی لەیدی گاگا و برادلی کۆپەر، کە بە ناوی شالاو بوو.

undefined


خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمیشن بەفیلمی SPIDER-MAN: INTO THE SPIDER-VERSE بەخشرا.

لە رێورەسمی دابەشكردنی خەڵاتەکانی BAFTA ، لە لەندەن بەشێکی زۆر لە میدیاکانی جیهانی چاویان لەسەر جلوبەرگ و دیزاینەکانی خانمە ئەستێرەکانی ئامادەبووی بافتا بوو.

undefined


بەشێک لە خانمە ئەکتەرەکان پارەیەکی خەیاڵی لە دیزاینکردنی جلوبەگەکانیان خەرج دەکەن، کە هەندێ جار لە ملیۆنان دۆلار تێدەپەڕێت.

undefined


بەشێوازی جیا جیا و سەیر خانمە ئامادەبووەکان جلوبەرگیان پۆشی بوو، کە چاوی کامیراکان زیاتر لەسەر جلوبەرگەکانیان بووە.

undefined

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە