رووداو- هەولێر
دادگای دەستووری بنەڕەتی توركیا دوای 12 ساڵ لە سكاڵاكەی، بڕیاریدا بە قەرەبووكردنەوەی شڤان پەروەر بە 3 هەزار و 700 دۆلار لە بەرامبەر بەكارهێنانی گۆرانی "بەژن زراڤی" پەروەر لەلایەن هونەرمەند گولەر ئیشكەوە.
بەپێی بڕیارەكەی دادگای دەستووری بنەڕەتی توركیا پێویستە 14 هەزار لیرەی توركی (3 هەزار و 700 دۆلار) قەرەبووی شڤان پەروەر بكاتەوە.
پارێزەرەكەی شڤان پەروەر 12 ساڵ بەرلەئێستا و لەساڵی 2002 بەهۆی ئەوەی گولەر ئیشك گۆرانی "بەژنا زراڤ"ی شڤان پەروەری بەبێ مۆڵەتی ناوبراو لە ئەلبومەكەی خۆیدا گوتبوو، سكاڵای تۆمار كرد.
گولەر ئیشك گوتنەكانی "بەژنا زراڤ"ی بۆ "نەرم" گۆڕی بوو لە ئەلبومەكەی خۆیدا و گۆرانیەكەی گوتبووەوە.
دادگا دوای 12 ساڵ شڤان پەروەری خاوەن ماف بینی و گولەر ئیشك بە دانی 14 هەزار لیرەی توركیا سزادا. بەڵام پارێزەرەكەی گولەر ئیشك تانەی لە بڕیارەكەی دادگا دا و بۆیە دادگاكە دۆسیەیەكی نوێی كردبووەوە.
پارێزەرەكەی شڤان پەروەر سەردانی دادگای كردەوە و دادگایش لەبارەی سترانەكەی شڤان پەروەر هیچ بڕیارێكی نەدا، بەڵام بەهۆی پێشێلكردنی مافی خاوەنداریەوە بڕیاریدا بە قەرەبووكردنەوەی پەروەر بە 14 هەزار لیرەی توركی.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ