ئەیاد محەممەد گۆرانییەک بە سێ زمان بڵاودەکاتەوە

10-12-2017
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن ئەیاد محەممەد
A+ A-

رووداو- هەولێر

ئەیاد محەممەد، هونەرمەندی کورد نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "قبل مجیئک"، کە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی تۆماری کردبوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب بڵاوی کردەوە.

لەبارەی ئەم بەرهەمەوە هونەرمەند ئەیاد محەممەد بەرووداوی راگەیاند" ماوەی حەوت مانگە خەریکی ئەم بەرهەمم ، کە لە ئاوازی خۆمەو دابەشکردنی میوزیک لەلایەن ئاڵان سابیرەوە کراوەو تێکستی بەرهەمەکەش کاک شێخ دایناوەو وەڕگیرانی تێکستەکە بۆ عەرەبی شیرکۆ مەحموود  کردوویەتی و بۆ زمانی ئینگلیزیش سەلام ناوخۆش وەریگێراوە".


ئەم ڤیدیۆکلیپە بەشێوازێكی سینەمایی کاری بۆکراوە، لەبارەی سیناریۆی بەرهەمەکەش ئەیاد دەڵێت" سیناریۆی ڤیدیۆکلیپەکە خۆم دامناوە، ئەم بەرهەمە لەوڵاتی تورکیا تۆمارکراوەو کلیپیشی بۆ کراوە، کە بە هەرسێ زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی گوتراوە، جێگای خۆیەتی لێرە  سوپاسی هەموو ئەو کەسانە بکەم، کە هاوکارو پاڵپشتی من بوونە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە