هیپ هۆپ زۆرترین کاریگەری هەبووە لە نیو سەدەی رابردوودا

09-05-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن میوزیکی هیپ هۆپ
A+ A-
رووداو - رۆیال سۆسایت

بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، دەرکەوتووە کە لە نیو سەدەی رابردوودا، میوزیکی هیپ هۆپ و راپ زۆرترین کاریگەریان بەسەر ناوەندی هونەری جیهاندا هەبووە.

ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە، کە لە رۆژنامەی رۆیال سۆسایتی بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە، کە هیپ هۆپ و راپ لە 50 ساڵی رابردوو، زۆرترین کاریگەریان بەسەر ناوەندی هونەری جیهانیدا هەبووە.

"میوزیکی هیپ هۆپ، لە نیویۆرک سەریهەڵدا و سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان گەورەترین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و چەندین ئەستێرەی جیهانی دروستبوون".

لێکۆلەرەوەکان کاریان لەسەر زیاتر لە 17 هەزار گۆرانی کردووە کە لەم ماوەیەدا زۆرترین بڵاوبوونەوەیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و جیهاندا هەبووە، بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو گۆرانییانەی بەشێوازی هیپ هۆپ دروستکراون، زۆرترین کاریگەریان هەبووە، سێ کاتیشیان دیاریکردووە کە بەپێی بۆچونی ئەوان، ساڵانی 1964 و 1983 و 1991 ساڵی گەورەبوون و بەرەوپێشچوونی ئەم جۆرە میوزیکە بوونە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە