ئەنجلینا جولی: داعش لە قورئان تێنەگەیشتووە

08-07-2015
پەسار فایەق
نیشانەکردن ئەنجلینا جولی
A+ A-
 
 
رووداو- ئاژانسەكان
 
ئەنجلینا جولی، خانمە ئەكتەری سینەمایی ئەمریكی، هێرش دەكاتە سەر رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و دەڵێت " ئەگەر ئەوان لە مانای قورئان تێگەیشتنایە ئەوا خەڵكیان نەدەكوشت".

جولی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەگەر داعش لە قورئان تێبگەیشتنایە، نە موسڵمان، نە مەسیحی و نە هیچ كەسێكی دیكەیان دەکوشت.

ئەو ئەكتەرە سینەماییە لەگەڵ ئەو پۆستەیدا چیرۆكێكی بڵاوكردۆتەوە، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات " چەكدارێكی داعش ئۆتۆمبێلێكی وەستاندووە كە ژن و پیاوێكی تێدابووە، پێیانی گوتووە ئێوە موسڵمانن، پیاوەكەش گوتویەتی بەڵێ، پاشان چەكدارەكە پێی گوتووە ئەگەر تۆ موسڵمانی ئایەتێكی قورئان بخوێنەوە، پیاوەكەش کە لەراستیدا مەسیحی بووە ئایەتێكی ئینجیلی بۆ دەخوێنێتەوە، چەكدارەكەی داعشیش پێی  پێی دەڵێت:بڕۆ خودا ئاگادارت بێت".

"هاوسەری ئەو پیاوە مەسیحییە بە هاوسەرەكەی گوتووە تۆ چۆن كارێكی وات كرد، چۆن پێت گوت ئێمە موسڵمانین، ئەگەر بیزانیبایە ئێمە موسڵمان نین ئێمەیان دەكوشت، لە وەڵامدا هاوسەرەكەی دەڵێ: مەتسرە، ئەگەر ئەوان لە قورئان تێبگەیشتنایە ئەوا خەڵكیان نەدەكوشت".

جولی لە دوای ئەو چیرۆكە بە رستەیەك كۆتایی بە پۆستەكەی هێناوە "رێكخراوی داعش ئیسلام نییە، تیرۆر هیچ ئایینێكی نییە".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە