رووداو - هەولێر
گرووپی میوزکی نیشتمان پرۆژەیەکی نوێی هونەری بە ناوی ئەلبومی کۆبانێ بڵاوکردەوە.
دوای ئەوەی ئەلبوومی نیشتمان یەک سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێنا، گرووپی میوزیکی نیشتمان ئەلبوومێکی میوزیکی بەناوی نیشتمان دوو بڵاوکردەوە.
بەرهەمی نیشتمان دوو، کە بەرهەمی (تۆڕی میدیایی رووداو)ە، ماوەی چەند رۆژێکە لە تەواوی جیهان بڵاوکراوەتەوە و ئێستا لە ماڵپەڕانی بەناوبانگی ئەلیکترۆنی ئایتونز و ئەمازۆن دەستدەکەوێت.
نیشتمان دوو لە ژێر ناوی کۆبانێ-یەو بڕیارە یەکەم کۆنسێرتی ئەم گرووپە، لە سەرەتای مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئەنجامبدرێت، ئەلبوومەکە لە 9 تراک پێکهاتووە و لە تەواوی جیهان بڵاودەکرێتەوە.
گرووپی میوزیکی نیشتمان، بەرابەرایەتی هونەرمەندی نێوداری کورد هەژار زەهاوییە، کە بەڕێوەبەری هونەری و دامەزرێنەری گرووپەکەیە، تاوەکو ئێستا بەشداریان لە دەیان فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە، چەندین ژەنیاری ناوداری لەم گرووپە ئەندامن.
لەکاتی بەشداریکردنی لە هەواڵەکانی کاژێر 8:00ی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی رووداو زەهاوی گوتی "نیشتمانی دوو پرۆژەیەکە وەک پرۆژەی نیشتمانی یەک و کۆکراوەیەکە لە میلۆدی و ریتمی شێوەزارەکانی جۆراوجۆری میوزیکی کوردی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان".
زەهاوی ئاماژەی بەوەشدا کە لەو ئەلبوومەدا بە چوار زاراوەی کوردی ( سۆرانی، هەورامی ، کرمانجی و کەلهوڕی) گۆرانی دەڵێین و چەندین ئامێری نوێیان تێدا بەکارهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ