لەیدی گاگا گۆرانی بۆ مۆندیالی 2018 دەڵێت

06-01-2018
هیوا سەڵاح
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

بەرهەمهێنەریكی میوزیکی بەناوی رید وان، داواکاریەکی پێشكەش بە یەکێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا کردووە، بۆ ئەوەی لەیدی گاگا، هونەرمەندی ناوداری ئەمریکی گۆرانی فەرمی بۆ جامی جیهانی 2018 کە بڕیارە لە رووسیا بەڕێوەبچێت بڵێت.


میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە رەنگە یەکێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا رەزامەندی لەسەر لەیدی گاگا دەرببڕن، بۆ ئەوەی گۆرانی فەرمی بۆ جامی جیهانی بڵێت، کە پێشتر شاکیرا و چەند هونەرمەندیكی دیکە گۆرانیان بۆ جامی جیهانی گوتبوو.

ئەم بەرهەمهێنەرە ئاشكراشی کردووە، کە هەموو ئامادەکارییەکان کراوەو گۆرانییەکەش ئامادەیە، بەڵام ئامادە نەبوو ناوی گۆرانییەکە و زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکە ئاشكرا بکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە