رووداو- سلێمانی
هێندە سەرقاڵە، سێجار كاتی ئەم هەڤپەیڤینەی گۆڕی و دەیویست بە كورتی كۆتایی پێ بهێنین. شیروان عەبدوڵڵا گۆرانیبێژێكی میللییە و هەوادارێكی زۆری هەیە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا چەندین ئەكاونت و پەیج بەناوی ئەوەوە كراونەتەوە. زۆرجاریش پێشگری فەخامەت یان مامۆصای بۆ بەكاردێنن، بەڵام ئەو نەك بەم ناوانە قەڵس نەبێت، بەڵكو شانازیشی پێوە دەكات. شیروان عەبدوڵڵا لە ساڵانی نەوەتەكاندا لە شاری سلێمانی لە گۆرانیبێژە هەرە دیارەكانی ئاهەنگ و بۆنەكان بوو، ئەو دەڵێت لە ساڵی 2014ەوە بووەتەوە بە شیروانی نەوەتەكان.
رووداو: ساڵانی نەوەتەكان لە شاری سلێمانی ناوبانگێكی باشت هەبوو، چۆن ئەم ناوبانگەت پەیدا كرد؟
شیروان عەبدوڵڵا: ئەوكات بە گۆرانی شل شیلانە، كچانی گەڕەك و ئەلو نازدار ئەلو ناسرام، رۆژی وا هەبوو دەچوومە 6 هۆڵ.
رووداو: چەند ئەلبوومت هەیە؟
شیروان عەبدوڵڵا: هەموو ساڵێك ئەلبوومێكم هەبووە. لە 2000 تاوەكو 2005 گۆرانیبێژەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەلبوومیان زۆر بوو، سیدییان زیاتر قیمەتی هەبوو، بەڵام من كۆڵم نەدا.
رووداو: واتە رۆژهەڵاتییەكان چۆكیان پێدادابوون؟
شیروان عەبدوڵڵا: كەس ناتوانێ چۆكمان پێدابدا، ئەوان لەم ساڵانەی دواییدا بەرهەمەكانیان كاریگەری لەسەر سلێمانی هەبوو، بۆ نموونە عەزیز وەیسی زۆر رەواجی هەبوو، بەڵام ئێستا ئەوە نەما.
رووداو: ئەوان وەكو جاران گوێگریان نەماوە؟
شیروان عەبدوڵڵا: نەخێر، جاران سیدییان زیاتر لە دەفتەرێكی دەكرد.
رووداو: ئێستای خۆت چۆن دەبینی؟
شیروان عەبدوڵڵا: لە ساڵی رابردووەوە، وەك ساڵانی 1996و 1997 وایە بۆم و بەخەڵكانێكی باش ئاشنا بووم، چونكە زۆر بوختانیان بۆ كردم كە ناتوانم گۆرانی بڵێم و باومان نەماوە، بەڵام بە ئاهەنگی چاڤی لاند كە ساڵی رابردوو بەشداریم كرد هەموویم سەلماندەوە، ئەوەی بە من دەكرێ لەناو گۆرانیبێژی كورددا بەدەگمەن دەكرێ. سەیر دەكەی گۆرانیبێژی دەرەوە دەهێنن، بەڵام ئەگەر من بتوانم لە شارەكانەوە خەڵك بهێنم گەورەییە بۆ من.
رووداو: ئێستاش ئاهەنگی شەوانە دەكەیت؟
شیروان عەبدوڵڵا: ئیشەكەم ئەوەیە. شەوانە كۆمەڵێك گەنجی باش بانگهێشتم دەكەن و هەفتەی وا هەبووە لەشەوێكدا 2 جار ئاهەنگم كردووە.
رووداو: چەند پارە وەردەگری بۆ ئاهەنگێك؟
شیروان عەبدوڵڵا: زۆر گوێم بەپارە نەداوە. بۆ هەر ئاهەنگێك 1000 تاوەكو 4000 دۆلار وەردەگرم.
رووداو: زیاتر لەگەڵ چ گۆرانیبێژێك ئاهەنگی شەوانە دەكەیت؟
شیروان عەبدوڵڵا: زیاتر لەگەڵا كاروان خەباتی و رێبواری مەلا زادە.
رووداو: زۆر كەس بە مامۆصاو فەخامەت ناوت دەهێنن، پێت ناخۆش نییە؟
شیروان عەبدوڵڵا: خەڵك لەخۆشەویستی پێمدەڵێن مامۆصا و شانازی پێوە دەكەم. ئێستا ئەوەندەی پێمدەڵێن مامۆصا پێم ناڵێن شیروان، ئەوەش گەورەییە، رێزم بۆ ئەو كەسانەش هەیە كە پێمدەڵێن فەخامەت.
رووداو: ئەی پەیجی تۆڕی میدیایی مامۆصا هی خۆتە؟
شیروان عەبدوڵڵا: نەوەڵڵا هیچیان من نیم، تەنیا 2 پەیجم هەیە یەكەمیان (ستۆدیۆی مەریوان و شیروان) و دووەمیشیان (دیاكۆز)ی كوڕم، بەڵام خۆم هیچ حەزم لێی نییە، چونكە خەڵك زۆر بە نەشیاو بەكاریدێنن.
رووداو: دەڵێن موعجیبی كچت زۆرن، هاوژینەكەت غیرەت لێ ناكات؟
شیروان عەبدوڵڵا: نەخێر، هاوژینەكەم مامۆستایە و كەسێكی تێگەیشتووە. گۆرانیبێژیش كە خەڵك موعجیبی بوون، مانای ئەوە نییە خۆشیاندەوێ.
رووداو: دەڵێن بەهۆی خەڵکەوە زۆر سیمكارتت گۆڕیوە، وایە؟
شیروان عەبدوڵڵا: بەڵێ، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 سیمكارتم گۆڕیوە، چونكە دەبێت گۆرانیبێژ لەكێشە دوور بێت. ئێمە هیچ ناكەین دەڵێن شتەكە وابووە، ئینجا ئەگەر شتەكەت لەسەر بكەوێ! پاشان ئەو كەسانەشی داوای ژمارەكەم دەكەن خۆ حەزیان لێم نییە.
رووداو: هەوادارەكانت زیاتر لە چ تەمەنێكن؟
شیروان عەبدوڵڵا: لەخوا بەزیاد بێت هەوادارم زۆرن و لە هەموو تەمەنێكیشن. رۆژانە منداڵم بۆ دەهێنن كە گوتوویەتی بمبەن بۆ لای شیروان. پیاوی 80 ساڵە گوێم لێدەگرێ. لەم رۆژانەدا لە شوێنێك بووم بەساڵاچوویەك گوتی تۆ مامۆصا شیروانی!
رووداو: مادام هەوادارت هێندە زۆرن، بەنیاز نیت خۆت كاندید بكەی بۆ پەرلەمان؟
شیروان عەبدوڵڵا: نەخێر، چونكە ئیشی من نییە. بەڵام دڵنیابن ئەگەر خۆم هەڵبژێرم 100% دەردەچم. ئەگەر لەعێراقدا خاوەنی 100 هەزار هەوادار نەبم گۆرانی ناڵێم، عەرەب هاتووە گۆرانی (گڕ گڕ بەملایە)م دەڵێتەوە، پاشان كورسییەكی ئەندامێكی پەرلەمان زۆریش دابنێ 20 هەزار دەنگ بێ، من دەتوانم 40 هەزار دەنگ بهێنم.
رووداو: دەڵێن زۆر پابەند نیت بە كات و مەوعیدەكانت و هەر دەقەیەك لە شوێنێكی؟
شیروان عەبدوڵڵا: ئاخر رەنگە لەپڕدا ئیشم بۆ دروست ببێت، جاری وا هەیە كێشە یاخود ئیشێكی گرنگت بۆ دێتە پێشەوە مەجبوورم مەوعیدەكەی دیكە دوابخەم.
رووداو: دەشڵێن لەگەعدەدا زۆر زوو دەڕۆیتەوە؟
شیروان عەبدوڵڵا: ئاخر بەڕۆژ لەدەرەوەم و شەوانیش لە ئاهەنگ، خۆ دەبێت ماڵ و منداڵیش ببینم، بۆیە زوو دەڕۆمەوە بۆ ماڵەوە.
رووداو: بۆ ئاهەنگ دەڕۆیت بۆ شارەكانی دیكەش؟
شیروان عەبدوڵڵا: بەڵێ، بۆ هەولێر و دهۆك دەچم.
رووداو: لەو شوێنانەش هەمان هەوادارت هەیە؟
شیروان عەبدوڵڵا: هەست دەكەم ئەو هەوادارانەی ئێستا لە هەولێر پەیدام كردووە لە ساڵانی نەوەتەكان نەمبووە.
رووداو: زۆر قەلەقی، بۆچی؟
شیروان عەبدوڵڵا: رەنگە بیر لەهەندێك شت بكەمەوە، بۆ نموونە لە سەردەمێكدا لە فیلمێكدا 37 هەزار دیناری سویسریم دەستكەوت، پارەیەكی زۆر بوو، گوتیان زەوییەكی پێ بكڕە، گاڵتەم پێدەهات، بەڵام ئێستا بیرم كردووەتەوە كە دەبێت بۆ ماڵ و منداڵم بم.
رووداو: لە رابردوودا ئیشی چیت كردووە؟
شیروان عەبدوڵڵا: پێشتر باری داراییمان باش نەبوو، لە سەمونخانە و مەزادخانە كارم كردووە.
رووداو: وەك دەتبینین قۆز و كەشخەیت، هەمیشە بەمشێوەیەیت؟
شیروان عەبدوڵڵا: یەك تەبیعەتم هەبووە كە دەچووم بۆ قوتابخانەش شەوان خەمی ئەوەم بوو پانتۆڵەكەم چۆن ئوتوو بكەم، ئەگەر كارەبا نەبووایە، جلەكانم بەتەڕی و رێكی دەخستە ژێر دۆشەكەكەوە بۆ ئەوەی بۆ بەیانی قەدەكەی رێك بێتەوە، حەزم لە كاژێری جوان و زنجیر و ئەنگوستیلەی زیو و جلی جوانە.
رووداو: رۆژانە كاتەكانت زیاتر لە كوێ بەسەردەبەیت؟
شیروان عەبدوڵڵا: بەزۆری لە بازاڕی مۆسیقاكەم.
رووداو: ئەگەر پڕۆژەی پێشكەشكاری هەبێت دەیكەیت؟
شیروان عەبدوڵڵا: بەڵێ حەزم لێیە و پڕۆژەش هەیە، بەرنامەیەك هەیە جارێ نەگەیشتووینەتە رێككەوتنی كۆتایی، ئەگەر لەو كەناڵەش نەبێت لە كەناڵی دیكە دەیكەم.
رووداو: بەچی زۆر بێتاقەت دەبیت؟
شیروان عەبدوڵڵا: بەسوعبەت، چونكە قەت حەزم لێی نییە.
رووداو: هەست ناكەیت لەكۆمەڵگەی كوردیدا بەچاوێكی كەمتر سەیری گۆرانیبێژی میللی دەكرێ؟
شیروان عەبدوڵڵا: من لە هەموو بوارەكاندا كار دەكەم، گۆرانیبێژی میللی، مەقام و ستایلی غەربی، بەڵام بتەوێت و نەتەوێت لە كۆمەڵگەی ئێمەدا گۆرانیبێژ بەچاوێكی كەمتر سەیر كراوەو پێیگوتراوە لۆتی، بەڵام ئێستا خەڵك وردە وردە باشتر بووە.
رووداو: ئێستا چەند سیمكارتت پێیە؟
شیروان عەبدوڵڵا: (بەپێكەنینەوە) جارێ یەك دانەم پێیە، شكور مانگێكی خایاندووە.
رووداو: هاندەری چ یانەیەكیت؟
شیروان عەبدوڵڵا: لەبەر خاتری هاندەرەكانم، هاندەری هەموو یانەكانم.
هێندە سەرقاڵە، سێجار كاتی ئەم هەڤپەیڤینەی گۆڕی و دەیویست بە كورتی كۆتایی پێ بهێنین. شیروان عەبدوڵڵا گۆرانیبێژێكی میللییە و هەوادارێكی زۆری هەیە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا چەندین ئەكاونت و پەیج بەناوی ئەوەوە كراونەتەوە. زۆرجاریش پێشگری فەخامەت یان مامۆصای بۆ بەكاردێنن، بەڵام ئەو نەك بەم ناوانە قەڵس نەبێت، بەڵكو شانازیشی پێوە دەكات. شیروان عەبدوڵڵا لە ساڵانی نەوەتەكاندا لە شاری سلێمانی لە گۆرانیبێژە هەرە دیارەكانی ئاهەنگ و بۆنەكان بوو، ئەو دەڵێت لە ساڵی 2014ەوە بووەتەوە بە شیروانی نەوەتەكان.
رووداو: ساڵانی نەوەتەكان لە شاری سلێمانی ناوبانگێكی باشت هەبوو، چۆن ئەم ناوبانگەت پەیدا كرد؟
شیروان عەبدوڵڵا: ئەوكات بە گۆرانی شل شیلانە، كچانی گەڕەك و ئەلو نازدار ئەلو ناسرام، رۆژی وا هەبوو دەچوومە 6 هۆڵ.
رووداو: چەند ئەلبوومت هەیە؟
شیروان عەبدوڵڵا: هەموو ساڵێك ئەلبوومێكم هەبووە. لە 2000 تاوەكو 2005 گۆرانیبێژەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەلبوومیان زۆر بوو، سیدییان زیاتر قیمەتی هەبوو، بەڵام من كۆڵم نەدا.
رووداو: واتە رۆژهەڵاتییەكان چۆكیان پێدادابوون؟
شیروان عەبدوڵڵا: كەس ناتوانێ چۆكمان پێدابدا، ئەوان لەم ساڵانەی دواییدا بەرهەمەكانیان كاریگەری لەسەر سلێمانی هەبوو، بۆ نموونە عەزیز وەیسی زۆر رەواجی هەبوو، بەڵام ئێستا ئەوە نەما.
گۆرانیبێژانی رۆژهەڵاتی كوردستان گوێگریان نەماوە
رووداو: ئەوان وەكو جاران گوێگریان نەماوە؟
شیروان عەبدوڵڵا: نەخێر، جاران سیدییان زیاتر لە دەفتەرێكی دەكرد.
رووداو: ئێستای خۆت چۆن دەبینی؟
شیروان عەبدوڵڵا: لە ساڵی رابردووەوە، وەك ساڵانی 1996و 1997 وایە بۆم و بەخەڵكانێكی باش ئاشنا بووم، چونكە زۆر بوختانیان بۆ كردم كە ناتوانم گۆرانی بڵێم و باومان نەماوە، بەڵام بە ئاهەنگی چاڤی لاند كە ساڵی رابردوو بەشداریم كرد هەموویم سەلماندەوە، ئەوەی بە من دەكرێ لەناو گۆرانیبێژی كورددا بەدەگمەن دەكرێ. سەیر دەكەی گۆرانیبێژی دەرەوە دەهێنن، بەڵام ئەگەر من بتوانم لە شارەكانەوە خەڵك بهێنم گەورەییە بۆ من.
رووداو: ئێستاش ئاهەنگی شەوانە دەكەیت؟
شیروان عەبدوڵڵا: ئیشەكەم ئەوەیە. شەوانە كۆمەڵێك گەنجی باش بانگهێشتم دەكەن و هەفتەی وا هەبووە لەشەوێكدا 2 جار ئاهەنگم كردووە.
شەوی وا هەیە بەشداری دوو ئاهەنگ دەكەم
رووداو: چەند پارە وەردەگری بۆ ئاهەنگێك؟
شیروان عەبدوڵڵا: زۆر گوێم بەپارە نەداوە. بۆ هەر ئاهەنگێك 1000 تاوەكو 4000 دۆلار وەردەگرم.
رووداو: زیاتر لەگەڵ چ گۆرانیبێژێك ئاهەنگی شەوانە دەكەیت؟
شیروان عەبدوڵڵا: زیاتر لەگەڵا كاروان خەباتی و رێبواری مەلا زادە.
رووداو: زۆر كەس بە مامۆصاو فەخامەت ناوت دەهێنن، پێت ناخۆش نییە؟
شیروان عەبدوڵڵا: خەڵك لەخۆشەویستی پێمدەڵێن مامۆصا و شانازی پێوە دەكەم. ئێستا ئەوەندەی پێمدەڵێن مامۆصا پێم ناڵێن شیروان، ئەوەش گەورەییە، رێزم بۆ ئەو كەسانەش هەیە كە پێمدەڵێن فەخامەت.
رووداو: ئەی پەیجی تۆڕی میدیایی مامۆصا هی خۆتە؟
شیروان عەبدوڵڵا: نەوەڵڵا هیچیان من نیم، تەنیا 2 پەیجم هەیە یەكەمیان (ستۆدیۆی مەریوان و شیروان) و دووەمیشیان (دیاكۆز)ی كوڕم، بەڵام خۆم هیچ حەزم لێی نییە، چونكە خەڵك زۆر بە نەشیاو بەكاریدێنن.
رووداو: دەڵێن موعجیبی كچت زۆرن، هاوژینەكەت غیرەت لێ ناكات؟
شیروان عەبدوڵڵا: نەخێر، هاوژینەكەم مامۆستایە و كەسێكی تێگەیشتووە. گۆرانیبێژیش كە خەڵك موعجیبی بوون، مانای ئەوە نییە خۆشیاندەوێ.
رووداو: دەڵێن بەهۆی خەڵکەوە زۆر سیمكارتت گۆڕیوە، وایە؟
شیروان عەبدوڵڵا: بەڵێ، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 سیمكارتم گۆڕیوە، چونكە دەبێت گۆرانیبێژ لەكێشە دوور بێت. ئێمە هیچ ناكەین دەڵێن شتەكە وابووە، ئینجا ئەگەر شتەكەت لەسەر بكەوێ! پاشان ئەو كەسانەشی داوای ژمارەكەم دەكەن خۆ حەزیان لێم نییە.
بەهۆی خەڵکەوە 100 سیمكارتم گۆڕیوە
رووداو: هەوادارەكانت زیاتر لە چ تەمەنێكن؟
شیروان عەبدوڵڵا: لەخوا بەزیاد بێت هەوادارم زۆرن و لە هەموو تەمەنێكیشن. رۆژانە منداڵم بۆ دەهێنن كە گوتوویەتی بمبەن بۆ لای شیروان. پیاوی 80 ساڵە گوێم لێدەگرێ. لەم رۆژانەدا لە شوێنێك بووم بەساڵاچوویەك گوتی تۆ مامۆصا شیروانی!
رووداو: مادام هەوادارت هێندە زۆرن، بەنیاز نیت خۆت كاندید بكەی بۆ پەرلەمان؟
ئەگەر خۆم هەڵبژێرم 100% دەردەچم
رووداو: دەڵێن زۆر پابەند نیت بە كات و مەوعیدەكانت و هەر دەقەیەك لە شوێنێكی؟
شیروان عەبدوڵڵا: ئاخر رەنگە لەپڕدا ئیشم بۆ دروست ببێت، جاری وا هەیە كێشە یاخود ئیشێكی گرنگت بۆ دێتە پێشەوە مەجبوورم مەوعیدەكەی دیكە دوابخەم.
رووداو: دەشڵێن لەگەعدەدا زۆر زوو دەڕۆیتەوە؟
شیروان عەبدوڵڵا: ئاخر بەڕۆژ لەدەرەوەم و شەوانیش لە ئاهەنگ، خۆ دەبێت ماڵ و منداڵیش ببینم، بۆیە زوو دەڕۆمەوە بۆ ماڵەوە.
رووداو: بۆ ئاهەنگ دەڕۆیت بۆ شارەكانی دیكەش؟
شیروان عەبدوڵڵا: بەڵێ، بۆ هەولێر و دهۆك دەچم.
رووداو: لەو شوێنانەش هەمان هەوادارت هەیە؟
شیروان عەبدوڵڵا: هەست دەكەم ئەو هەوادارانەی ئێستا لە هەولێر پەیدام كردووە لە ساڵانی نەوەتەكان نەمبووە.
رووداو: زۆر قەلەقی، بۆچی؟
شیروان عەبدوڵڵا: رەنگە بیر لەهەندێك شت بكەمەوە، بۆ نموونە لە سەردەمێكدا لە فیلمێكدا 37 هەزار دیناری سویسریم دەستكەوت، پارەیەكی زۆر بوو، گوتیان زەوییەكی پێ بكڕە، گاڵتەم پێدەهات، بەڵام ئێستا بیرم كردووەتەوە كە دەبێت بۆ ماڵ و منداڵم بم.
رووداو: لە رابردوودا ئیشی چیت كردووە؟
شیروان عەبدوڵڵا: پێشتر باری داراییمان باش نەبوو، لە سەمونخانە و مەزادخانە كارم كردووە.
رووداو: وەك دەتبینین قۆز و كەشخەیت، هەمیشە بەمشێوەیەیت؟
شیروان عەبدوڵڵا: یەك تەبیعەتم هەبووە كە دەچووم بۆ قوتابخانەش شەوان خەمی ئەوەم بوو پانتۆڵەكەم چۆن ئوتوو بكەم، ئەگەر كارەبا نەبووایە، جلەكانم بەتەڕی و رێكی دەخستە ژێر دۆشەكەكەوە بۆ ئەوەی بۆ بەیانی قەدەكەی رێك بێتەوە، حەزم لە كاژێری جوان و زنجیر و ئەنگوستیلەی زیو و جلی جوانە.
رووداو: رۆژانە كاتەكانت زیاتر لە كوێ بەسەردەبەیت؟
شیروان عەبدوڵڵا: بەزۆری لە بازاڕی مۆسیقاكەم.
رووداو: ئەگەر پڕۆژەی پێشكەشكاری هەبێت دەیكەیت؟
شیروان عەبدوڵڵا: بەڵێ حەزم لێیە و پڕۆژەش هەیە، بەرنامەیەك هەیە جارێ نەگەیشتووینەتە رێككەوتنی كۆتایی، ئەگەر لەو كەناڵەش نەبێت لە كەناڵی دیكە دەیكەم.
دەبمە پێشكەشكار
رووداو: بەچی زۆر بێتاقەت دەبیت؟
شیروان عەبدوڵڵا: بەسوعبەت، چونكە قەت حەزم لێی نییە.
رووداو: هەست ناكەیت لەكۆمەڵگەی كوردیدا بەچاوێكی كەمتر سەیری گۆرانیبێژی میللی دەكرێ؟
شیروان عەبدوڵڵا: من لە هەموو بوارەكاندا كار دەكەم، گۆرانیبێژی میللی، مەقام و ستایلی غەربی، بەڵام بتەوێت و نەتەوێت لە كۆمەڵگەی ئێمەدا گۆرانیبێژ بەچاوێكی كەمتر سەیر كراوەو پێیگوتراوە لۆتی، بەڵام ئێستا خەڵك وردە وردە باشتر بووە.
رووداو: ئێستا چەند سیمكارتت پێیە؟
شیروان عەبدوڵڵا: (بەپێكەنینەوە) جارێ یەك دانەم پێیە، شكور مانگێكی خایاندووە.
رووداو: هاندەری چ یانەیەكیت؟
شیروان عەبدوڵڵا: لەبەر خاتری هاندەرەكانم، هاندەری هەموو یانەكانم.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ