هیوا سەڵاح خەیری
رووداو- هەولێر
لەژێر دروشمی (هونەر بۆ نوێبوونەوە و خۆشەویستی) پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر هەژدەیەمین فێستیڤاڵی هونەری خۆی بۆ هەر سێ بەشەکانی میوزیک، شانۆ و شێوەکاری سازدەکات.
رێبوار عەبدوڵڵا، بەرپرسی راگەیاندنی پەیمانگاکە، بە (رووداو)ی راگەیاند: "فێستیڤاڵەکەمان رۆژی 7-5-2013، کاژێر 11ی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەکات، هەمان رۆژ لە هۆڵی میدیا لە هەولێر کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیک دەستپێدەکات".
بەرپرسی راگەیاندنی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر گوتیشی " رۆژانی 8- 10/5/-2013 کاژێر 10ی پێش نیوەڕۆ، بەشی شێوەکاری، پێشانگای شێوەکاری لە هۆڵی پەیمانگا دەکاتەوە و رۆژانی 11 و 12 ی مانگیش بەشی شانۆ لە هۆڵی گەل شانۆگەرییەک پێشکەش دەکات".
پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر ساڵی 1992 دامەزراوە و لە سێ بەش پێکهاتووە. ساڵانەش فێستیڤاڵی هونەری بۆ قوتابییانی سازدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ