جەمشید نوێترین ڤیدیۆ کلیپ بڵاودەکاتەوە

04-02-2016
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن جەمشید میوزیک
A+ A-

رووداو- هەولێر
جەمشید ، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی كوردستان نوێترین کلیپی خۆی بەناوی ئیشتبا کە بەزمانی فارسییە بڵاوکردەوە.

لەمبارییەوە هونەرمەند جەمشید بە رووداوی گوت" ئەم کلیپە بە زمانی فارسی تۆمارکراوە، بەناوی ئیشتبا، کە ملیۆدی گۆرانییەکە لەلایەن یاسین فەیازو خۆم دانراوە، تێکستی گۆرانییەکەش مەجید فەرجام نووسیویەتی و ئاراش ئەبدیش کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە لەلایەن کاسرا شوجاعی کاری دەرهێنانی کلیپەکەی جێبەجێ کراوە".

جەمشیدی هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەربارەی پڕۆژەی داهاتووشی بە رووداوی گوت، "نوێترین پڕۆژەی داهاتووم گۆرانییەکی کوردییە ، کە بۆ یەکەم جارە بە زاراوەی بادینی گۆرانی دەڵێم و ئێستا ئامادەکاری بۆ کلیپ کردن دەکەم و لەماوەیەکی نزیکدا بڵاوی دەکەمەوە.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە