رووداو- هەولێر
دوای ئەوەی لە هەواڵە هونەرییەکانی رووداو بەشێوەیەکی راستەوخۆ رەوشی تەندروستی هونەرمەند عەبدولقەهار زاخۆیی پیشاندرا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوێنێ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لە تەندروستی عەبدولقەهار دەپرسێتەوە.
لەمبارەیەوە عەبدولقەهار زاخۆیی بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە هەواڵی تەندروستی منی پرسی، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەیی دەربڕی کە هەموو هاوکارییەکمان پێشکەش بکات، ئەگەر لە کوردستانیش چارەسەری نەبێت ئامادەیە رەوانەی دەرەوەی کوردستانیشی بکات".
شەوی 2-1-2016 هونەرمەند عەبدولقەهار لەناکاو دووچاری نەخۆشییەک بوو، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی زاخۆ کرا، پاش وەرگرتنی چارەسەری گەڕایەوە ماڵەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ