دەشنێ موراد لە عەرەبەت ژوورێکی هونەری دەکاتەوە

03-05-2018
هیوا سەڵاح
دەشنێ موراد: منداڵان لە رێگەی هونەرەوە دەتوانن تواناكانیان دەربخەن
دەشنێ موراد: منداڵان لە رێگەی هونەرەوە دەتوانن تواناكانیان دەربخەن
نیشانەکردن دەشنێ موراد
A+ A-

رووداو- هەولێر

خانمە هونەرمەندی کورد دەشنێ موراد، لە قوتابخانەی عەربەتی بنەڕەتی ژوورێکی هونەری بۆ قوتابیان دەکاتەوە، کە وانەی میوزیک و شێوەکاری تێیدا دەخوێندرێن.


لەمبارییەوە هونەرمەند دەشنێ موراد بە رووداوی راگەیاند"ئێمە وەك رێكخراوی گرین كیدس، ژوورێکی هونەرییمان لە قوتابخانەی عەربەتی بنەڕەتی کردەوە، ئەم کارەش بۆ ئەوەیە، زیاتر گەشە بە منداڵەكان بدەین لە رووی هزرو  هاندانیان بۆ زیاتر متمانە بوون بە خۆبوون  و چۆن بتوانن ئازادی بە مێشكیان بدەن".

هەروەها دەشنێ دەشڵێت"ئێمە داوا دەكەین هەموو قوتابخانەیەك لە كوردستان، ژووری هونەریان هەبێت، چونكە منداڵ لە رێگەی هونەرەوە دەتوانن تواناكانیان دەربخەن، هەروەها دەتوانین وا لە منداڵ بكەین زیاتر هانبدرێن ، لێكۆڵینەوەكانی زانكۆكانی دنیا  دەریانخستووە،  ئەو كۆمەڵگایانەی كە بایەخ بە منداڵ دەدەن لە رێگای هونەر  زیاتر سەركەوتوو بوونە  لە چاو كۆمەڵگاكانی دیکە".


دەشنێ موراد لەبارەی هەڵبژاردنی ئەم قوتابخانەیە گوت "لە سەر داوای مامۆستایانی بەڕێزی ئەم قوتابخانە، بە تایبەتی مامۆستا شێنێ ، ئێمە هەستاین بە دروستكردنی  ژوورێكی تەواو لە هەموو روویەكەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو جۆرە پێداویستیەكی تایبەتی كاری وێنە كێشان و شێوەكاری و رەنگی تایبەتی منداڵان، دابینکرابوون لەگەڵ مێز و چەند دۆڵابێك بۆ پاراستنی پێداویستییەكانیان و دابینكردنی ٥٠٠ كتێبی چیرۆكی ئینگلیزی منداڵان".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە