عەبدولقەهار زاخۆیی تەندروستی باشە

03-01-2016
غەریب مەجید
...
...
نیشانەکردن عەبدولقەهار زاخۆیی میوزیک
A+ A-

رووداو- هەولێر

دوای ئەوەی چەند پەیج و ئەکاونتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی مردنی عەبدولقەهار زاخۆیی هونەرمەندی گۆرانیبێژان بڵاوکردەوە، عەبدولقەهار لە لێدوانێکیدا هەواڵەی مردنی بەدرۆخستەوە.

عەبدولقەهار زاخۆیی، لەمبارییەوە بەرووداوی راگەیاند "هەندێ ماڵپەڕو چەند پەیج و ئەکاونتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەبێ ئەوەی لێدوانی کەس وەربگرن هەواڵی مردنی منیان بڵاوکردەوە، بۆیە من پێموایە هەموومان هەر دەمرین، بەڵام هەواڵی درۆو دوور لە راستی مرۆڤ ئازار دەدات".

عەبدولقەهار گوتیشی" من کەمێک تەندروستیم تێکچوو، بەڵام خۆشبەختانە زوو گەیشتمە نەخۆشخانەو چارەسەری پێویستیان بۆ کردم، ئێستا لەماڵەوەم و پێشوازی لە میوانان و هاوڕێیان دەکەم".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە