لەیدی گاگا لە فێستیڤاڵێکی میوزیکدا خەڵاتدەکرێت

02-10-2015
پەسار فایەق
نیشانەکردن لەیدی گاگا
A+ A-

رووداو- بیلبۆرد
 
فێستیڤاڵی "ومەن ئین زە میوزیک" لە خولی ئەمساڵیدا رێز لە لەیدی گاگا، خانمە گۆرانیبێژی پۆپی ئەمریکی دەگرێت و خەڵاتی فێستیڤاڵەكەی پێدەبەخشرێت.


ئەم چالاکییە میوزیکییە لە 11 ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵدا لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت، تێیدا جگە لە خەڵاتکردنی گاگا، چەند دەزگا و کۆمپانیایەکی تایبەت بە بواری بەرهەمهێنانی میوزیک و گۆرانیش خەڵاتدەکرێن.

لە فێستیڤاڵەکەدا ژمارەیەک چالاکیی میوزیکی پێشکەشدەکرێن و بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەلایەن کەناڵی (لایڤ تایم) بۆ بینەران دەگوازرێتەوە. لەیدی گاگای گۆرانیبێژ و تێکستنووسی گۆرانی، سەرقاڵی تۆمارکردنی نوێترین ئەلبوومی گۆرانیەتی و لە ئایندەیەکەی نزیکدا بڵاویدەکاتەوە.

گاگا، جگە لە گۆرانیگوتن، دەخوازێت وەک ئەکتەریش لە دنیای هونەردا کاربکات و بەم دواییە بەشداری لە زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی ترسناکدا کرد، کە بەناوی "چیرۆکێکی ترسناکی ئەمریکی: هوتێل"ـە و بڕایارە لە 7 ی ئەم مانگە لە کەناڵی (ئێف ئێکس) پەخشبکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە