بانکسی، شێوەکارێکی بێ ناسنامە

04-04-2016
پەسار فایەق
.....
.....
نیشانەکردن شێوەکارە
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

زۆرن ئەو کەسانەی لە بواری هونەری کاردەکەن و دەخوازن لەرێگەی کارە هونەرییەکانیانەوە ناوبانگی دەربکەن و بناسرێن، بەڵام دەگمەنە هونەرمەندێک ناودار بێت و ئامادە نەبێت ناسنامەکەی ئاشکرا بکات.


بانکسی یەکێک لە شێوەکارە ناودارەکانی جیهانە، لەرێگەی کارە هونەرییەکانییەوە لەسەر دیواری شوێنە گشتییەکان ناسراوە، بەڵام تا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکر ا نەکراوە.

بڕیارە لە زیادکردنیکی ئاشکرادا بەشێک لە بەرهەمە شێوەکارییەکانی ئەو شێوەکارە بۆ فرۆشتن بخرێنەڕوو.

زیادکردنەکە  لە 30 ئەم مانگەدا لە خانەی جۆلیێنز لە لۆس ئەنجلس بەڕێوەدەچێت و پێشبینی دەکرێت بە بڕی 500 هەزار دۆلار بەرهەمەکانی بفرۆشرێن.

لە ساڵی 2008ـدا خانەی سوذبێز لە نیۆیۆرک، گرانبهاترین کاری هونەری ئەو شێوەکارەی بە بڕی یەک ملیۆن و 800هەزار دۆلاری ئەمریکی فرۆشت.

بەشێکی زۆری بەرهەمە شێوەکارییەکانی کە دەفرۆشرێن، پارەکەی بە خاوەنی ئەو ئەو شوێنانە دەدرێت کە وێنەکەی لەسەر کێشراوە.

هەرچەندە گومان لە چەند شێوەکارێکی بەریتانیا دەکرێت کە بە ناوی بانکسی ئەم بەرهەمانە بڵاوبکاتەوە، بەڵام تا ئێیستا ناسنامەکەی ئاشکرا نەکردووە.

لە زیادکردنە ئاشكراکەی خانەی جۆلیێنز، بەرهەمی ژمارەیەک شێوەکاری دیکە بۆ فرۆشتن دەخرێنەڕوو، بە تایبەتیش ئەوانەی کارە هونەرییەکانیان لە شوێنە گشتییەکاندا بڵاودەکەنەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە